شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌ ژه‌هراویکردنی خۆراک و مەسمومەیەتی سه‌دان خوێندکار له‌ماوه‌ی که‌متر له‌ ٢ ڕۆژدا

به‌ ژه‌هراویکردنی خۆراک و مەسمومەیەتی سه‌دان خوێندکار له‌ماوه‌ی که‌متر له‌ ٢ ڕۆژدا

خەباتمێدیا، شەپۆلێک لە مەسمومیەتی خواردن لە نێو خوێندکاران لە زانستگاکانی ئێران رووی داوە. تەنیا لەم حەوتووەدا خوێندکارانی چه‌‌‌ندین زانستگا له‌‌‌ ئێران له‌‌‌ڕێگه‌‌‌ی به‌‌‌ ژه‌‌‌هراویکردنی خواردنه‌‌‌‌وه‌‌‌ تووشی مه‌‌‌سمومیه‌‌‌ت بوون. به‌‌‌پێی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ هه‌‌‌واڵیه‌‌‌کان به‌‌‌شێکی زۆر له‌‌‌ خوێندکارانی هه‌‌‌ر یه‌‌‌ک له‌‌‌ زانستاگاکانی سەنعەتی ئێسفەهان،خارەزمی کەرەج وسەنعەتی ئەراک و هه‌‌‌روه‌‌‌ها زانسگای عه‌‌‌لامه‌‌‌ی تباتبای تاران، تووشی مەسمومیەتی خواردن بوون. ئه‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌ کاتێک دا بووه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌می ئه‌‌‌و خوێندکارانه‌‌‌ له‌‌‌ چێشتخانه‌‌‌و شوێنه‌‌‌ گشتیه‌‌‌کانی ناو زانستگاکان نانیان خواردوه‌‌‌. بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمی زانستگای سەنعەتی ئێسفەهان، ژماره‌‌‌ی ئه‌‌‌و خوێندکارانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌و زانستگایه‌‌‌ مه‌‌‌سموم کراون زیاتر له‌‌‌ ٦٠ ٠  خوێندکارن و له‌‌‌زانستگای خاره‌‌‌زمی واحدی که‌‌‌ره‌‌‌جیش به‌‌‌هه‌‌‌مان شێوه‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ٥٠ ٠  که‌‌‌س ده‌‌‌رمانخواردو کراون. ئه‌‌‌م خوێندکارانه‌‌‌ تووشی نیشانەکانی لەش ئێشە، وڕشانەوە بوون و کۆمه‌‌‌ڵێکیان بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی کەوسەری شاری کەرەج گوازراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.
به‌‌‌رپرسانی زانکۆکان نکۆڵی له‌‌‌ به‌‌‌ژه‌‌‌هرکردنی خواردن ده‌‌‌که‌‌‌ن و ڕایان گه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ هۆکاری ئه‌‌‌م مه‌‌‌سمومیه‌‌‌ته‌‌‌ جۆرێکه‌‌‌ له‌‌‌ ڤایروس وپه‌‌‌یوه‌‌‌ندی به‌‌‌ خواردنه‌‌‌وه‌‌‌ نیه‌‌‌. ئیدیعایه‌‌‌ک که‌‌‌ زوو له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی خوێندکاران به‌‌‌ پشت به‌‌‌ستن به ئه‌‌‌زموونی چاودێرکراو له‌‌‌ زانکۆی ته‌‌‌کنه‌‌‌لۆژیای ئه‌‌‌سفه‌‌‌هان پووچه‌‌‌ڵ کرایه‌‌‌وه‌‌‌.
تاکو ئێستا ڕێژەی خوێندکارانی کە لەم چه‌‌‌ند زانستگایەدا مەسموم کراون زیاتر له‌‌‌ ١٢٠ ٠  خوێندکار دیاری کراوە وئەم کارەش بۆته‌‌‌ هۆی نیگەرانی بنەماڵەکانیان. لە ئێران پێشتریش زۆر جار هەواڵی مەسموم بوونی خویندکاران بڵاو کراوەتەوە.


1 ساڵ و 11 مانگ و 18 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌ ژه‌هراویکردنی خۆراک و مەسمومەیەتی سه‌دان خوێندکار له‌ماوه‌ی که‌متر له‌ ٢ ڕۆژدا

به‌ ژه‌هراویکردنی خۆراک و مەسمومەیەتی سه‌دان خوێندکار له‌ماوه‌ی که‌متر له‌ ٢ ڕۆژدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن