پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێک لەسنوری شاری خۆی

کوژرانی کۆڵبەرێک لەسنوری شاری خۆی

خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی گەنجی خ٠ەڵکی خۆی بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی کوژرا.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخون

خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی گەنجی خ٠ەڵکی خۆی بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی کوژرا.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی لە سنووری شاری خۆی کۆڵبەرێکی گەنجی تەمەن 24 ساڵە بەناوی بەهمەن رەوشەنی، کوری بەیات، دانیشتووی ئاوایی بلەسووری خواروو سەربە ناوچەی ئەلەندی شاری خۆیان دایە بەر دەسترێژی گوللە و کوشتیان.
ئەوە دوهەمین کۆڵبەری خەڵکی ئەلەندە کە لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی دەکوژرێ‌.
هەواڵدەری هەنگاو: چوارشەممەی حەفتەی رابردووش کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی ئەلەند بە ناوی بێهروز چەتۆزادە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیم کوژرا.
لە ماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی (٢٠ ی مارسی ٢٠ ١٨ هەتا ٢٠ ی مارسی ٢٠ ١٩)، لانیکەم ٢٥٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٧٥ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و ١٨٠  کۆڵبەریش بریندار بوون.


5 ساڵ و 7 مانگ و 7 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی کۆڵبەرێک لەسنوری شاری خۆی

کوژرانی کۆڵبەرێک لەسنوری شاری خۆی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن