پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

16ی سەرماوەز رۆژی خوێندکار هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی ژینا و تێکڕای گەلانی ئێران

16ی سەرماوەز رۆژی خوێندکار هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی ژینا و تێکڕای گەلانی ئێران

جەماوەری راپەریوی کوردستان و ئێران!
خوێندکارانی پێشەنگ و ئازادیخواز!
16ی سەرماوەز رۆژی خوێندکار لە خوێندکارانی خەباتکار و ئازادیخواز لە زانستگاکانی کوردستان و ئێران پیرۆز بێ.
لە کاتێکدا پێشوازی لە 16ی سەرماوەز دەکەین کە خەباتی ئازادیخوازانە لە کوردستان و ئێران بە گەرمی بەرێوەدەچێ و شۆرشی ژینا بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی تێکڕای شار و ناوچەکانی ئێرانی گرتوەتەوەو هەموو چین و تووێژ و فکر و ئیدئولۆژیەکان پێکەوە دژ بە خۆسەپێنی، دیکتاتۆری، هەڵاواردنی رەگەزی، چینایەتی، نەتەوەیی و مەزهەبی هاتوونەتە مەیدان و دەسەڵاتی ئاخوندانیان خستووەتە ژێر فشار و لاوازیان کردووە.
گومان نیە لە شۆرشی ژینادا ئێوە خوێندکارانی بوێر و دەروەست هەر لە رۆژەکانی سەرەتاوە، ئەرکی ئازادیخوازانەی خۆتان بەجێ هێناو زانستگاکانتان کردە سەنگەری دژایەتی رژیمی ئاخوندی و هاوکات لەگەڵ جەماوەر لە سەرشەقام و مەیدانەکاندا، ئێوە لە زانستگا و زانکۆکاندا، مەرگ بۆ دیکتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەییتان بەرز کردەوەو لە بەرەوپێش چوون و بەردەوامی شۆڕشی ژینادا دەوری بەرچاو دەگێڕاوە و دەسەڵاتی ئاخوندانتان وەلەرزە هێناوە.
16ی سەرماوەز کە هاوکاتە لەگەڵ 83 هەمین رۆژی شۆرشی ژینا جێگەی خۆیەتی بیکەنە هۆیەک بۆ باشتر و بەگوڕتر کردنی شۆڕش دژ بە رژیمی دیکتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندی.
ئێمە داواکارین بە بۆنەی ڕۆژی خوێندکار، زانکۆکانی کوردستان و ئێران بایکوتی کڵاسەکانی خوێندن بکەن و بە کۆبوونەوە لە حەوشەی زانستگاکان سەرکوت و میلیتاریزەکردنی کوردستان مەحکوم بکەن و پشتیوانی لە خانەوادەی شەهیدانی شۆرشی ژینا و بەندکراوان بکەن و بەو هەنگاوە پێش بە سەرکوتی زیاتر لە کوردستان بگرن و خەباتی ئازادیخوازی بە پانتایی ئێران و بۆ هەموو ناوچەکانی ئەو وەڵاتە پەرە پێبدەن.
پیرۆز بێ 16ی سەرماوەز و سەرکەوێ خەباتی ئازادیخوازی خوێندکاران
بروخێ رژیمی ملهوڕ و دیکتاتۆری ئاخوندی

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
14ی سەرماوەزی 1401


1 ساڵ و 11 مانگ و 15 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

16ی سەرماوەز رۆژی خوێندکار هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی ژینا و تێکڕای گەلانی ئێران

16ی سەرماوەز رۆژی خوێندکار هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی ژینا و تێکڕای گەلانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن