پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕۆژی سێهەمی بانگهێشتی مانگرتنەکان لە ڕۆژی خوێندکار

بەڕێوەچوونی ڕۆژی سێهەمی بانگهێشتی مانگرتنەکان لە ڕۆژی خوێندکار

خەباتمیدیا: ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۶ی سەرماوەز, بەپێی بانگهێشتی گشتی و داواکاری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران له خەڵکانی کوردستان و ئێران و بەتایبەت تۆێژی خوێندکار, سێهەمین ڕۆژی بانگهێشت بۆ مانگرتنەکان لە ڕۆژی خوێندکار بەڕێوەچوو.
هەربەوبۆنوە زۆربەی خوێندکاران لە زانستگاکانی تاران وەک: ئەمیرکەبیر, پەیمانگای ددانسازی, خاجەنەسیر, پۆلی تەکنیک, ئازادی, پەیمانگەی ئەدەبیات و زمانی بەیانی, بەهەشتی, زانست و لێکۆڵینەوە, هۆنەر و میعماری پارس, دەرونناسی و زانستی پەروەدەیی, ئەندازیاری شیمی, موسیقا, زانست و پیشەسازی و هەروەها زانستگای ئازادی ڕەشت, جۆندی شاپوور ئەهواز, فەنی و حرفەیی و ئازادی سنە, کرماشان, کامیاران و دێگولان و چەندین زانستگای دیکە لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران بەشداری یان لە مانگرتنەکان کرد.
هەروەها دیواندەرە, کامیاران, بۆکان, شنۆ, سنە, مەهاباد, مەریوان, کرماشان, پاوە وە لاهیجان, کرمان, مەرودەشت, ئەراک, شیراز, قەزوین و هەروەها بازاڕی زێڕی کەرەج, بازاڕی بوشیهر, بازاڕی مسگەری ئیسفەهان و زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران لە مانگرتنی گشتیی دا بوون و وێڕای پلۆمپ کردنی دوکانەکانیان لە ویستی خۆیان پاشەکشەیان نەکرد.
هەروەها ئەمڕۆ ئازادیخوازان ئۆتۆمبیلی ئیحسان سەحرایی, هەواڵنێری سەر بە سوپای پاسدارانیان ئاگر تێبەردا و تویتەر پاش ڕیپۆرتی کاربەرەکان سێ هەژماری ڕافێعی پوور تیرۆریستەکەی سەر بە حکومەتی داخست.
ناوبراو لە دوایین توویتی خۆیدا نوسیبووی ئەگەر لە گیانی خۆتان تێرن وەرنەسەر شەقام, بەتایبەت ئەوانەتان وا ڕوخسارێکی جوانتان هەیە.
شایانی باسە سیناتۆر تام کاتن ئەندامی ناوەندی هێزە چەکدارەکان و ناوەندی ئیتلاعاتی سنای ئەمریکا وتی: دەنگۆی هەڵوشاندنەوەی پۆلیسی ڕەوشت لەلایەن حکومەتی ئاخوندی درۆیە, سەرۆک کۆمار بایدن بەشانازییەوە و بە دەنگی بەرز پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو کوردانە دەرئەبڕێ کە دژی حکومەتە گەندەڵ و دڕندانەکەیان وستانەتەوە و ڕاپەڕیون.


1 ساڵ و 11 مانگ و 13 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی ڕۆژی سێهەمی بانگهێشتی مانگرتنەکان لە ڕۆژی خوێندکار

بەڕێوەچوونی ڕۆژی سێهەمی بانگهێشتی مانگرتنەکان لە ڕۆژی خوێندکار



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن