خەباتمیدیا: هاوکات لەگەڵ مانگرتنە گشتییەکان دژ بە حکومەتی ئاخوندی ئێران کە بەشێویەکی بەربەرین بەڕێوە دەچێ, هەندێک ڕاپۆرت باس لە پلۆمپ کردنی کۆمەڵێک لە دووکانەکان دەکەن کە لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ مانگرتن کەوتوون و داخراون.
لە درێژەی بانگهێشتەکان بۆ مانگرتنی گشتی لە سەرانسەری ئێران بەبۆنەی پشتگیری له ڕاپەڕینەکان و خەڵکی ڕاپەڕیو,
ناوەندەکانی مافی مروڤ و سەرچاوە خەبەرییەکان لە کوردستان باس لە هەڕەشە کردن لە کاسبکاران و بازاڕییەکان لەلایەن ڕاسپێردراوەکانی بەڕێوەبەری ڕێوشوێن(ادارە اماکن) بۆ پێش پێگرتن لە مانگرتنەکان دەکەن کە لە شارەکانی ئیلام, کرماشان, ڕەوانسەر و سنە, ئەو ڕاسپێردراوانە بە دەستوری بەڕێوەبەری ڕێوشوێن لە حاڵی پلۆمپ کردنی ئەو دوکانانەن کە بەشدارییان لە مانگرتنەکان کردووە.
ڕۆژی ڕابردوو میدیاکانی نزیک بە حکومەت هەواڵیان لە پلۆمپ کردنی دوکانەکانی عەلی دایی لە ئێران دا, هەرچەند کە ئەم هەواڵە لەلایەن سەرۆکی پیشەی زێڕ و جواهیرات و ڕستوران دارانی تاران پشتڕاست نەکرایەوە.
ڕۆژنامە (اعتماد) بە بڵاوکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر بابەتی پلۆمپ کردنی دوکانەکان نوسیویەتی: بۆ پلۆمپ کردنی دوکان و شوێنە گشتییەکان بەپێی یاسای حکومەتی دەبێ سینف یان یەیکەیتی پیشەیی ئاگادار کراوێتەو.