پشتیوانی سێناتۆرەکانی حیزبی کۆماری و حیزبی دیموکڕات لە ئەمریکا لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و حکومەتی دێموکراتیک و سێکۆلار لەئێران
کاتژمێر ١١:٠ ٠ ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی سەرماوەز، بە کاتی ئەمریکا، کۆنفرانسێک لە ژێر ناوی پشتیوانی ئەنجومەنی سەنای ئەمریکا لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و دامەزرانی کۆمارێکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای جیایی ئایین لە دەوڵەت لە هۆڵی کەندی ئەنجومەنی سەنای ئەمریکا بە وتارەکانی چەند سیناتۆر و کەسایەتی ئەمریکایی بەڕێوە چوو.
خاتوو مریەم ڕەجەوی لەم کۆنفرانسەدا بە شێوەی ئونلاین وتارێکی پێشکەش کرد.
سیناتۆرانی دیمۆکرات ڕابرت مەندز، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سیناتۆر جین شەهێن، سەرۆکی لیژنەی لاوەکی ئەوروپی لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سەنا، سیناتۆر کۆری بووکەر، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سیناتۆر ڕۆی بلانت، سەرۆکی کۆماریخوازان لە لیژنەی پەیڕەو، ئەندامی لیژنەی هەواڵگری، سەرۆکی لیژنەی سیاسەتی کۆماریخوازان، سیناتۆر تام تیلیس، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجومەنی سەنا، سیناتۆر جان بۆزمان ئەندامی ئەنجومەنی لیژنەی بودجە سەنا، سیناتۆر لیندسی گراهام، سەرۆکی کۆماریخوازان لە لیژنەی بودجە و ئەندامی لیژنەی دادوەری و ژینگە، سیناتۆری دیموکرات ئەلێکس پادیلا، لیژنەی ئاسایشی ناوخۆ و کاروباری حکومەت، لیژنەی دادوەری
سیناتۆر جۆزێف لیبرمان کاندیدی دیموکراتەکان بۆ جێگری سەرۆک کۆماری لە ساڵی ٢٠ ٠ ٠ ، سیناتۆر کێلی ئایەت، باڵیۆز کینزبێرگ، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە مەراکش، لە وتاردەرانی دیکەی ئەم کۆنفرانسە بوون.
لەم کۆنفرانسەدا ٤٠ ڕاوێژکاری سیناتۆرەکانی ئەمریکا و نوێنەرانی باڵیۆزخانە بیانییەکان لە واشنتۆن و پەیامنێرانی میدیای نێودەوڵەتی بەشداریان کرد.
بەرپرسانی کۆمەڵگای ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەمریکا و زیندانیانی سیاسی پێشوو لە نێو بەشداربووان بوون.
خاتوو مریەم ڕەجەوی لە وتارەکەیدا وتی: چەند ڕۆژێکی تر چوارەمین مانگی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بۆ ڕووخاندنی فاشیزمی ئایینی درێژەی هەیەو هەموو بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە ڕژیم گەیشتۆتە دوایین ڕۆژەکانی دەسەڵاتی و هیچ ڕێگایەکی بۆ نەماوە. دانوستان و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە لە کاتی ڕاپەڕیندا، دەرفەت دەدات بە دەسەڵات بۆ سەرکوتکردنی زیاتر. لە ڕاپەڕینەکانی پێشوودا خەڵکی ئێران پرسیاریان لە ئەمریکا کرد کە پشتڕاستی کەنەو کە ئەوان لەگەڵ گەلانی ئێرانن یان لەگەڵ بکوژەکانیانن. ئەمڕۆ ئەم پرسیارە لە هەموو کاتێک جیددی ترە. خەڵکی خۆڕاگری ئێران پشت بە ڕاپەڕین و قوربانیدانی خۆیان دەبەستن بۆ ڕوخاندنی ڕژیم و بەدەستهێنانی ئازادی و پێویستیان بە دەستێوەردانی هیچ حکومەتێکی دەرەکی نییە. هەروەها خانمی ڕەجەوی ووتی ڕاپەڕینی جەماوەریی لە سێ مانگی ڕابردوودا سەلماندی کە لێکدانەوەکان بۆ پشتیوانی و لایەنگرانە سەبارەت بە بنکەی جەماوەریی ڕێژیم چەندە هەڵەیە.