رۆژی شەممە 19ی سەرماوەزی 1401ی هەتاوی، کوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی لە بەردەم شارەوانی شاری ئوسلۆی پایتەختی نۆروێژژ، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە کوشتن و سێدارەی راپەریوان لەلایەن رژیمی ئاخوندی ئێران و هەروەها بۆ پشتیوانی لە شۆرشی ژینا لە کوردستان و ئێران بەرێوەبرد.
ئەو کۆبوونەوە جەماوەریە کە هاوکات بوو لەگەڵ بەخشینی جایزەی ئاشتی نۆبێل و لەلایەن هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێرانەوە ئامادەکاری بۆ کرابوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی وەڵاتپارێز و ئێرانیانی ئازادیخواز بەشداریان تێدا کرد.
لەو گردبوونەوەدا بەشداران بە دانی دروشمی جیاجیا ناڕەزایەتی خۆیان لە جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی موحسین شکاری و سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر گیراوانی ئەم دواییەی کوردستان و ئێران دەربڕی و بە توندی ئەو حوکمە نارەوایانەیان لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمنەوە مەحکوم کرد. هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ شۆرشی ژینا و بەردەوامی ئەو شۆرشە دەربڕی و داوایان لە وەلاتانی ئوروپایی و بەتایبەت وەڵاتی نۆروێژ کرد کە فشاری زیاتر بخەنە سەر دەسەڵاتی ئاخوندی و سەفارەت و جاسووسخانەکانی ئەو رژیمە لە وەڵاتەکانیان داخەن.
شایانی باسە ژمارەیەک لە ئەندامانی کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستان ئێران لەو کۆبوونەوە جەماوەریەدا بەشدار بوون.