خەباتمێدیا، وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا، هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانی ڕووبەرووبوونەوە لە گەڵ گەندەڵی، کۆمەڵێک گەمارۆی نوێ خستە سەر سێ کەس لە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران.
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ڕۆژی هەینی 18ی سەرماوەز 1401ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سێ کەس لە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران کە بریتیین لە "عەلی ئەکبەر جەوادیان،فەرماندەی هێزە ئێنتزامییەکانی ڕژیمی ئاخۆندی لە کرماشان،ئێبراهیم کووچەک زایی، فەرماندەی هێزی ئێنتزامی ڕژیم لە چابەهار وهەروەها ئەڵڵاکەرەم عەزیزی،بەرپرسی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، بە هۆی سەرکوتی خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران وپێشلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەو وەزارەتخانەوەیە گەمارۆیان خراوەتەسەر.
هەروەها، وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ڕایگەیاند کە "جەوادیان "بە هۆی سەرکوت وکوشتنی خەڵکی ڕاپەڕیوی کرماشان بە تایبەتی منداڵان, هەروەها کووچەک زایی بە هۆی دەسدڕێژی بۆ سەر کچێکی تەمەن۱µ ساڵانی بەلووچ و"عەزیزی" بە هۆی سەرکوت و شکەنجەی بەندکراوانی ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە بەندیخانەی شاری کەرەج خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە.