خەباتمێدیا: بە کۆتایی هاتنی کۆبونەوەی ڕێبەرانی ووڵاتانی کەنداوی فارس لەگەڵ ووڵاتی چین، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەدا، ئەو ووڵاتانە داواکارن بەشێوەی ئاشتیانە بابەتی سێ دوڕگەی تونبی بچوک و تونبی گەورەو ئەبو موسا، لە نێوان ئیمارات و ئێران چارەسەر بکرێ. ئەم بەیاننامە لە دوای دەرکردنی بەیاننامەی هاوبەشی نێوان حکومەتی چین و عەربستان بوو کە ئەو دوو ووڵاتە لەسەر دەستێوەردانە کانی حکومەتی ئێران وریایی یان دابوو و داوایان لە ڕژیمی ئێران کردبوو لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی هاوکاری بکات.
لە بەندی ۱۲ی بەیاننامەی ووڵاتانی کەنداوی فارس و ووڵاتی چین دا هاتووه کە دەبێ ڕێکاری ئاشتیخوازانە بە داهێنان و پێشنیاری بەجێگە لەسەر ئەو سێ دوڕگە باس بکرێت و لە ڕێگەی دانوستانی دووقۆڵی و بە پێبەند بوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەو بابەتە چارەسەر بکەن.
لە بەشێکی دیکە لە بەیاننامەی هاوبەشی حکومەتی چین لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس، پێداگری لەسەر ڕێگەندان بە بڵاو بوونەوەی چەکی ناوکەیی و هەروەها ڕێگەکرتن لە بەکار هێنانی چەکی کۆمەڵکوژی لە ناوچەی کەنداوی فارس و دابین کردنی ناوەرۆکی ئاشتیخوازانەی بەرنامە ناوکەییەکانی ڕژیمی ئێران بە مەبەستی پاراستنی ئەمنیەت و سەقامگیری ناوچەیی و نێونەتەوەیی پێداگریان کردەوە. هەروەها داوایان لە ڕژیم ئێران کرد لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی هاوکاری بکات.
لە بەشێکی دیکە لە ئەم بەیاننامەدا هاتووە کە پێویستە ڕژیمی ئێران دەست لە ئاژاوەگێڕی ناوچەیی و هێرشی درۆنی و موشەکی بۆ سەر ناوچەکه هەڵگرێ و پێبەندی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێ.