پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نیوزیلەند گەمارۆی خستە سەر ۲۲ پلەداری سەربازی و لەوانە فەرماندەی سپا

نیوزیلەند گەمارۆی خستە سەر ۲۲ پلەداری سەربازی و لەوانە فەرماندەی سپا

خەباتمیدیا: جاستینا ئاردرن, سەرۆک وەزیری نیوزیلەند لە پەیوەندی بەم گەمارۆیانەوە وێڕای مەحکووم کردنی کردەوەکانی برپرسانی ڕژیمی ئاخوندی وتی: وڵاتەکەی پشتگیری لە ئازادی زۆرتری فەردی و سیاسی خەڵک لە ئێران دەکات.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەو ڕووداوە کە بۆ ژینا ئەمینی پێش هات هیچ پاساوێک هەڵ ناگرێت و وڵاتەکەی وەک هەمیشە لەگەڵ خەڵکانی ئێران و بەتایبەت ژنان و کچانی ئەو وڵاتەن. ئاردرن وتی کە حکومەتەکەیان درێژە بە مەحکوم کردنی سەرکوت و دڕندەیی لە ئێران ئەدات و پشتگیری لە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکانی ئەم ماوەیە لەلایەن دامەزراوەیەکی سەربەخۆی دەرەکی دەکات.
ننایا ماهوتا, وەزیری کاروباری دەرەوەی نیوزیلەند ڕایگەیاند کە سزای گەماروی نوییان خستوتە سەر ٢٢ بەرپس و پلە داری باڵای ڕژیم ولەسەرەوەی ئەو کەسانەی حوسەین سەلامی فەرماندەی گشتی سپای ترۆریستی پاسداران، غوڵامڕەزا سلێمانی فەرماندەی بەسیج، حوسەین ئەشتەری فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکان و محەممەد ڕۆستەمی سەرۆکی پۆلیسی ڕەوشت ناویان هاتووە.
ناوبراو وتی: ئێمە درێژە بە تاوتوێ و هەوڵاکانی دیکەمان ئەدەین, ئەمە کۆتایی گەماروەکان نییەو کەسانی زۆرتر و هەوڵی زۆرتر لەڕێگەدایە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئێرانیەکانی وڵاتی نیوزیلەند داواکاری وڵامدەر بوونی بەرپرسانی ئیران و فەرماندە سەرکوتکەرەکان بەبۆنەی بەشداری لە جنایەتە دژە مرۆڤییەکانی ناوخۆی ئێرانن. هەروەها داوایان لە ئەو وڵاتە کردووه کە کۆتایی بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران بێنیت و سپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.


1 ساڵ و 11 مانگ و 9 ڕۆژ و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نیوزیلەند گەمارۆی خستە سەر ۲۲ پلەداری سەربازی و لەوانە فەرماندەی سپا

نیوزیلەند گەمارۆی خستە سەر ۲۲ پلەداری سەربازی و لەوانە فەرماندەی سپا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن