پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەڵمەتی ئینتەرنتی بۆ دەرکردنی باڵوێزانی حکومەتی ئاخوندی گەیشتە لانیکەم یەک ملۆن کەس

هەڵمەتی ئینتەرنتی بۆ دەرکردنی باڵوێزانی حکومەتی ئاخوندی گەیشتە لانیکەم یەک ملۆن کەس

خەباتمێدیا: هەڵمەتی ئینترنەتی بۆ دەرکردنی باڵویزانی ڕژیمی ئاخوندی لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و وڵاتانی گروپی حەوت کە ماوەیەک پێش ئێستا لە لایەن کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ئێرانی دەستی پێی کردوو, لەلایەن زۆرتر لە ۹µ۰ هەزار کەس واژۆ کراوە.
کاوە شەهروز, پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ و دانیشتووی کەنادا, هەروەها حامید ئیسماعیلیون وتەبێژی خانەوادەی گیانبەختکردووانی فڕۆکەی ·µ۲ی ئۆکراینی لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لە چالاکوانانی ئێرانی ئەم هەڵمەتەیان لە ڕێکەوتی ۲۳ی ڕەزبەر دەست پێی کردووە.
مەتنی ئەم داواکارییە کە لەسەر پرۆگرامی "چینج" کە پلەتفۆرمێکە بۆ کۆ کردنەوەی واژۆی ئۆنلاین دامەزراوە, داواکاری لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتەکانی بریتانیا, کەنادا, ئەمریکا, ژاپۆن, ئەڵمان, فەرانسە و ئیتالیا دەکات تا لەسەر کردەوە دژە یاسایی و دژەمرۆڤییەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران کە دژ بە ناڕازیان دەیکات, کاردانەوەیان بێت و باڵویزانی حکومەتی ئێران لەو وڵاتەکانیان دەر بکەن.
واژۆکەرانی ئەم داواکارییە هەتا ئێستا زۆرتر لە ۹µ۰هەزار کەسن. بەئاماژە بە ڕووداوی ئاگرتێبەردانی بەندینخانەی ئێڤین, داواکارییان لە وڵاتانی گروپی حەوت کردووە تا زۆر بەجیددی و ڕاشکاوانە داواکاری ئازاد کردنی بەندکراوانی هاووڵتانی دووڕەگەز نامە لەو بەندینخانەیە بن.


1 ساڵ و 11 مانگ و 9 ڕۆژ و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵمەتی ئینتەرنتی بۆ دەرکردنی باڵوێزانی حکومەتی ئاخوندی گەیشتە لانیکەم یەک ملۆن کەس

هەڵمەتی ئینتەرنتی بۆ دەرکردنی باڵوێزانی حکومەتی ئاخوندی گەیشتە لانیکەم یەک ملۆن کەس



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن