شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یەکیەتی ئۆروپا کۆمەڵێک گەمارۆی نوێ دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی پەسەند کرد

یەکیەتی ئۆروپا کۆمەڵێک گەمارۆی نوێ دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی پەسەند کرد

خەباتمیدیا: جۆزێف بۆرێل, بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا هەواڵی لە ڕێکەوتنێک لەمەڕ دابین کردنی کۆمەڵێک سزای توند بۆ سەر حکومەتی ئاخوندی دا.
ناوبراو پێش چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەرانی ئەم یەکیەتییە وتووبووی: ئێمە ئەم پاکەیجە گەمارۆە توندە پەسەند دەکەین.
بۆرێل وتی یەکیەتی ئەوروپا هەرچێک کە لە توانایی دا بێت پشتگیری لە ژنانی لاو و خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە دەکات.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لە ڕاگەیاندنی ڕەشنوسێکی نوێ لە گەمارۆکانی خۆی بۆ سەر کەسایەتی و دامەزراوەکانی ئەوروپایی و بریتانیایی کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دەستێوەردان لە کار و باری ناوخۆیی وڵات بەبێ دژکردەوە نامێنێتەوە. بە وتەی شرۆڤەکاران گەمارۆکانی ئێران دژ بە دامازراوە ئەوروپاییەکان و بریتانیا هێمایی و سەمبولیکن. لە کاتی دەستپێکی ناڕەزایەتییە دژەحکومەتییەکان لە ئێران, چەندین وڵاتی ڕۆژئاوایی بەبۆنەی سەرکوتی ناڕازییان و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ گەمارۆیان خستۆتە سەر ڕژیمی ئاخوندی. لە کۆتاییەکانی مانگی ڕەشەممە شۆرای وەزیرانی یەکیەتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتیان لە ئێران, ۳۲ کەس و دامەزراوەی حکومەتی ئاخوندی دەخاتە ڕەشنوسی گەمارۆەکانی مافی مرۆڤی ئەم یەکیەتییە.
کۆمەڵێک لە فەرماندەکانی ئینتزامی و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای سپای تیرۆریستی پاسداران ناویان لەم ڕەشنووسەدا هاتووە. لەم ماوەیەدا بریتانیاش ۱۰ پلەداری دەسگای قەزایی حکومەتی ئێرانی بە ڕەشنوسی گەمارۆەکانی زیاد کرد.
شایانی باسە وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا تاوتوێ خستنەسەری سزای زۆرتر بۆ سەر ڕووسیە دەکەن کە زیاتر لە ۲۰۰ کەسایەتی و دامەزراوەی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
پێشتریش یەکیەتی ئەوروپا بەبۆنەی بەردەوامی هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین, وەک سزایەکی ئابوری لەسەر دیاری کردنی کەمترین نرخی نەوتی ڕووسی لە بازاڕەکانی جیهان بە ۶۰ دۆلار ڕێککەوتبون.


1 ساڵ و 11 مانگ و 10 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەکیەتی ئۆروپا کۆمەڵێک گەمارۆی نوێ دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی پەسەند کرد

یەکیەتی ئۆروپا کۆمەڵێک گەمارۆی نوێ دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی پەسەند کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن