خەباتمێدیا: لەدرێژەی کاردانەوەکان بە لەسێدارەدانی دڕندانەی مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات, هانا نیومەن, نوێنەری پارلەمانی ئەوروپا بە بڵاوکردنی وێنەیەک لە حەمیدڕەزا ڕەهنەوەرد هەواڵی لەسێدارەدانی ناوبراو بەدەستی حکومەتی ئاخوندی بە دڕندەیی و دڵڕەقی دژەمرۆڤانە ناوبرد. نیومەن دووشەممە ۲۱ی سەرماوەز لە توییتێکدا نووسی: دووهەمین ناڕازی حکومەت لە ئێران لەسێدارە درا. حکومەت بەیانی تەلەفوونیان بۆ خانەوادەی کردووە و وتوویانە کە منداڵەکەیانیان لە سێدارە و پاشان لە شوێنک ناشتووە. تەنانەت مافی چاوپێکەوتنیان پێش لەسێدارەدانی بە خانەوادەکەی نەداوە.
مارگۆت والسترۆم وەزیری دەرەوەی پێشووی سوئید لە کاردانەوە بە لەسێدارەدانی دڕندانەی مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد ئەم کردەوەیە بە شەیتانی ناوبرد. ناوبراو لە توییتێکدا نووسی: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت. ناوبراو هەروەها داواکاری دەسبەسرداگرتنی سروەت و سامانەکانی ڕژیمی ئاخوندی, بەرگری لە سەفەرکردنی بەرپرسانی حکومت بۆ ئەو وڵاتانە و هەڵوشاندنەوەی ڤیزەی خۆیان و بنەماڵەکانیان بۆ ئیقامەت لەو وڵاتانە بوو. وەزیری کاروباری دەرەوەی بریتانیا وتی: گەمارۆی زۆرتر دەخەینە سەر دەسەڵات
ï۸جەیمز کلۆرلی: داواکاری سەرەکی ئێمە ئەوەیە ڕژیمی ئاخوندی هەرگیز بەچەکی ناوکەیی نەگات، بەڵام جگە لەمەش ئەگەر حکومەتی ئێران کارێک بکات کە قبووڵ نەکراو و مەترسیدار بێت، بێگومان وەڵامی دەدەینەوە.
ئانالنا بربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمان ڕایگەیاند کە یەکیەتی ئەوروپا گەمارۆی زۆرتر بۆ سەر سپای پاسداران دابین بکات. بربوک لەدرێژەدا وتی گەمارۆکان جگە لە ئەندامانی سپای پاسداران, ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە بەبڵاو کردنی ڤیدیوی دانپێنانی زۆرەملێ هەوڵی تۆقاندن یان سزا دانی خەڵک ئەدەن.