خەباتمێدیا: ڕۆژی دووشەممە ۲۱ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ی هەتاوی لە کۆتایی دانوستانەکانی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بەیاننامەیەک ڕاگەیندرا کە تێدا ئەم یەکێتییە داوای کردووه حکومەتی ئاخوندی ئێران کۆتایی بە چالاکییە سیاسی و نیزامییەکانی کە بووەتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە بێنێت.
یەیکێتی ئەوروپا پاکەیجی سێهەمی گەمارۆکانی دژ بە دەیان کەس لە فەرماندەکانی سپا راگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەری یەکێتی ئەوروپا, پەیمان جبلی بەرپرسی دامەزراوەی دەنگ و ڕەنگی ڕژیم, موحسین بەرمهانی جێگری دامەزراوەی دەنگ و ڕەنگی ڕژیم, عەلی ڕزوانی و ئامنەسادات زەبیح پوور, دوو لێپرسەری حکومەتی و هەواڵنێری دەنگ و ڕەنگی حکومەت کە ڤیدیوی دانپێنانی زۆرەملێ بەندکراوانی سیاسی و خانەوادەی شەهیدکراوان دروست دەکەن, ئەحمەد خاتەمی, بەرنوێژی هەینی کاتی تاران, مەجید میرئەحمەدی جێگری ئەمنییەتی و ئینتزامی وزارەتی حکومەت, عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتش, مورتەزا جۆکار جێگری فەرماندەی سپا لە سیستان و بەلووچستان, مەجید سووری جێگری فەرماندەی سپا لە لۆرستان, مۆحسین کەریمی فەرماندەی سپا لە پارێزگای مەرکەزی, عەلیڕەزا حەیدەرنیا فەرماندەی سپا لە پارێزگای ئەلبورز, ئەمانوڵڵا گەرشاسبی جێگری فەرماندەی سپا لە بەلووچستان, بەهمەن ڕەیحانی جێگری فەرماندەی سپای ڕۆژئاوا و فەرماندەی سپا لە پارێزگای کرماشان, حەبیب شەهسەواری فەرماندەی سپا لە ئازەرباییجانی ڕۆژئاوا, محەممەد عەبدوڵڵاپوور فەرماندەی سپا لە پارێزگای گیلان, سیاوەش موسلمی فەرماندەی سپا لە پارێزگای مازەندەران, ئەحمەد زۆلقەدر فەرماندەی سپا لە پارێزگای تاران, مورتەزا کەشکۆڵی فەرماندەی سپا لە پارێزگای لۆرستان و عیسا بەیات فەرماندەی لەشکەری ۳۶۴ی سپا لە شاری مەهاباد, ناویان لەم ڕەشنوسەدا هاتووە.
بەپێی خاڵەکانی ئەم گەمارۆانە, ئەم کەسانە ئیجازەی ڕۆیشتن بۆ یەکێتی ئەوروپایان نییە و سروەت و سامانەکانیان لەم یەکێتییە دەستیبەسەردا دەگیرگێت.
سەعاتێک پاش بەڵاو بوونی ڕەشنوسی گەمارۆکان, ئانالێنا بربوک وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لە توییتیکدا بەبۆنەی لەسێدارەدانی دووهەمین کەس لە ناڕازیانی ئیرانی دژکردەوەی نیشان دا و نووسی: لەسێدارەدانی مەجیدڕەزا رەهنەوەرد هەوەڵی ئاشکرای دەسەڵاتە بۆ تۆقاندنی خەڵکانی ئێرانە کە داواکاری ژیانێکی ئازادن.
ناوبراو هەروەها لە درێژەدا وتی: ناوی ئەو کەسانەی کە بەرپرسی ئەو ڤیدیوانەن کە تێدا کەسانی دەسبەسەرکراو دانپێنانی زۆرەملێ یان پێیدەکرێ لەم ڕەشنووسەدا هاتووه. هەروەها ڕوو بە سەرکوتگەرەکانی حکومەت وتی: دەستبەسەر سروەت و سامانەکانی ئێوە دەگرین و هاتنتان بۆ یەکیەتی ئەوروپا قەدەغە دەکەین. ئێمە لەگەڵ خەڵکانی ئێران دەبین و فشار بۆ سەر ئێوە زۆرتر دەکەین.
یەکێتی ئەوروپا هەروەها چوار بەرپرس و چوار دامەزراوی ئیرانی بەبۆنەی ناردنی درۆنی خۆتەقێن بۆ ڕووسیە خستە ناو گەمارۆکانی خۆیەوە.