پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەرکردنی رژیمی ئاخوندی لە کۆمیسیونی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان

دەرکردنی رژیمی ئاخوندی لە کۆمیسیونی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان

خەباتمێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی, هەر وەک چاوەڕوان دەکرا ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە کۆمیسیونی ژنانی سەر بە ڕێکخراوی  نەتەوەیەکگرتووەکان دەرکرا.
ئەم بڕیارە لەسەر داوای ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەم کۆمیسیونە به ۲۹ دەنگی بەڵێ و ۸ دەنگی نەرێنی و ۱۶ دەنگی بێلایەن پەسەند کرا.
لیندا توماس گرینفیلد, باڵوێزی وڵایەتەیەکگرتووەکان لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان, لەم کۆبوونەوەدا بەناوبردن لە ژینا ئەمینی و شەهید کرانی لەکاتی دەسبەسەر بوونی وتی که ژینا ئەمینی دەیەویست ژیانێکی ئاسایی و سەرکەوتووی هەبێ, بەڵام بە تۆمەتی ژن بوون گیانیان لێ ستاند.
ناوبراو ناوی چەند کەسێکی دیکەی لە قوربانیانی ڕاپەڕینەکان هێنا و هەروەها ئاماژەی بە ناوی نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەممەدی, دوو هەواڵدەری بوێر کە لە ئێستادا دەسبەسەر کراون کرد. لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بە بەشداری چالاکان و لێکۆلەرانی ئێرانی لە دانوستان و دەنگدان کرد و وتی کە ئەم کەسانە داواکاری دەرکردنی ڕژیمی ئاخوندی له کۆمیسیونی ژنانن بوون.
خاتوو گرینفیلد بە ئاماژەدان بەئەوەی کە هێزە سەرکوتکەرەکان هەزاران کەسیان لەبەند کردووە و شکەنجەیان ئەدەن و زۆر کەسی دیکەیان شەهید و بریندار کردووه وتی: بەشداری ڕژیمی ئێران لە کۆمیسیونی پێگەی ژن ی نەتەوەیەکگرتووەکان وەک پەڵەیەکی ڕەشە بۆ سەر متمانە و ئەو باوڕەی کە ئەم کۆمیسیونە هەیەتی.
هەروەها نوێنەری ئۆستۆرالیا بە ناوبردن لە ژینا ئەمینی, نیکا شاکەرەمی, ئەسرا پەناهی و حەدیس نەجەفی وتی: ئەم کەسانە تەنیا چەند کەسێک لەو ژنە بوێرانەن کە نرخی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان پێشکەش کردنی گیانیان بوو.
لە کاردانەوە بە بڕیاری دەرکردنی ڕژیمی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژن لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان, چەندین کەسایەتی دیکەش کاردانەوەیان بوو.
میشل تەیلۆر, نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: دەرکردنی ڕژیمی ئێران و هەروەها دامەزراندنی کومیتەی ڕاستی هەڵسەنگاندن نیشاندەری هاودەردی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەگەڵ خەڵکانی ئێرانە.
مۆرگان ئۆرتێگاس ئەم بڕیارەی وەک سەرکەوتنێکی گەورە ناوبرد و لە تووویتری خۆی نووسی: لەکۆتایی دا هەنگاوێکی بچوک بەڵام کاریگەر لە دژی ڕژیمی ئاخوندی بەبۆنەی ئاپارتایدی ڕەگەزایەتی و جینایەت دژ بە ژنان هەڵگیریا.
کامێلا هەریس لە توییتەری خۆی نووسی: دەنگدانی ئەمڕۆ بۆ دەرکردنی ئیران لەو کۆمیسیونە سەرکەوتنێکە بۆ خەڵکانی ناڕازی لە ئێران و هەموو ئەو کەسانەی کە لەگەڵیانن.
شایانی باسە لە چەندین شار و ناوچە لە کوردستان و ئێران, خەڵک بەم بۆنەوه لەماڵ هاتنە دەر و خۆشی و ڕەزامەندی خۆیان لەسەر ئەم بڕیارە دەربڕی.


1 ساڵ و 11 مانگ و 5 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەرکردنی رژیمی ئاخوندی لە کۆمیسیونی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان

دەرکردنی رژیمی ئاخوندی لە کۆمیسیونی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن