پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داواکاری لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ پێشگرتن بە ئیعدامی سامان یاسین

داواکاری لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ پێشگرتن بە ئیعدامی سامان یاسین

خەباتمێدیا: ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر مه‌‌‌ترسی جێبەجێ کردنی لەسێدارەدانی سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین, گۆرانیبێژی ڕاپه‌‌‌ڕی کوردی وریایی دا.
ئەم ڕێکخراوە وتی بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی ناوه‌‌‌ندی دادی ئەو وڵاتە وەک ئامرازێک بۆ تۆڵەکردنەوەی دەسەڵاتداران لە خەڵک بەکار دێنێ.
لە بەیاننامەی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە دا کە ڕۆژی سێشەممە ۲۲ی سەرماوەز لە ماڵپەڕ و لاپەڕەی توییتەرەکەیان دا بڵاو کراوەته‌‌‌وه‌‌‌, وریایی لە گواستنەوەی سامان یاسین لە بەندینخانەی ئێڤین بۆ بەندینخانەی ڕەجاییشار داوه‌‌‌ و باسی له‌‌‌وه‌‌‌ کردوه‌‌‌ کە ئەگەری هەیە سزای لەسێدارەدان به‌‌‌سه‌‌‌ر ناوبراودا به‌‌‌زوترین کات جێبه‌‌‌جێ بکرێ.
ئەم ڕێکخراوە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی و سه‌‌‌رکۆنه‌‌‌کردنی حوکمی ئیعدام، نووسویه‌‌‌تی: سامان یاسین تەنیا چەند حەوتوو پاش دەسبەسەر کردنی و لە ڕۆژی ۱۰ی ڕەزبەر لە دادگایەکی ساختەکاردا، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاندووە و بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی لەژێر ناوی دژایەتی لەگەڵ خودا (موحاربە) بە شکەنجە و دانپێیناتی زۆرەملێ ناوبراویان تۆمەتبار کردووە.

شایه‌‌‌نی باسه که‌‌‌ ئه‌‌‌م گۆرانیبێژه‌‌‌ گۆرانیه‌‌‌کانی به‌‌‌ جۆری ڕاپ بلاو ده‌‌‌کرده‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ گۆرانیه‌‌‌کانی دا ڕه‌‌‌خنه‌‌‌ و ناڕەزایەتی لە دەسەڵاتده‌‌‌گرت و هه‌‌‌روه‌‌‌ها و لە ڕێگەی بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی پۆست و ستۆری لە ئینستاگرامی خۆی بۆ هەلوومەرجی وڵات و ده‌‌‌ربڕینی پشتگیری و پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوو به‌‌‌ندکراو پاشانیش له‌‌‌ دادگایه‌‌‌کی ناعادڵانه‌‌‌دا سزای له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی به‌‌‌سه‌‌‌ردا سه‌‌‌پا.

لێبووردنی نێودەوڵەتی پاش لەسێدارەدانی دوو ناڕازی دیکە بە ناوەکانی موحسین شکاری و مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد وێڕای مەحکووم کردنی ئەو کرده‌‌‌وه‌‌‌ نایاسایی و دژە مرۆڤانه‌‌‌یه‌‌‌، داواکاری دەستبەجێ ڕاگرتنی سزاکانی کردووە.

دیانا ئەلتەحاوی, جێگری دەفتەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم بابەتە وتووبووی: لەسێدارەدانی سه‌‌‌ره‌‌‌ڕۆیانه‌‌‌ی مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد لەماوەی کەمتر لە دوو حەوتوو, نیشاندەری بەربەرین بوونی دەسڕێژی بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندیی بە مافی ژیان و تەنانەت گرینگی نەدان بە ڕاگرتنی ڕەواڵەتی دەسگای دادوەری ڕژیمی ئاخوندییە.

هەروەها چاودێری مافی مرۆڤ لەسیدارەدانی موحسین شکاری و مەجیدڕەزا رەهنەوەردی وه‌‌‌ک پێشێلکردنی ئاشکرای دادپەروەریی له‌‌‌قه‌‌‌ڵه‌‌‌م دا و ئه‌‌‌م هه‌‌‌نگاوانه‌‌‌ی ڕژیمی به‌‌‌ مەترسیدار ناوبردو ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ دۆخه‌‌‌که‌‌‌ زیاتر ئاڵۆز ده‌‌‌کات.


1 ساڵ و 11 مانگ و 5 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ پێشگرتن بە ئیعدامی سامان یاسین

داواکاری لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ پێشگرتن بە ئیعدامی سامان یاسین



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن