پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەستپێگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکەیی هەڕەشەیەکە بۆ ناوچەکە و هەموو جیهان

دەستپێگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکەیی هەڕەشەیەکە بۆ ناوچەکە و هەموو جیهان

خەباتمێدیا: سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل, پەسەندکردنی بڕیارنامەی دەرکردنی ڕژیمی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژن ی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی, وەک نیشانەیەک بۆ زانیاری و وریایی لە ناوەرۆکی مەتریسیداری ڕژیمی ئێران ناوبرد.
یائیر لاپید, سەرۆک وەزیری ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ی هەتاوی, پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە دەستپێگەیشتنی رژیمی ئێران بە چەکی ناوکەیی هەڕەشەیەکە دژ بە سەقامگیری ناوچەکەو جیهان بەگشتی.
ئۆفیر جندلمەن, وتەبێژی سەرۆک وەزیری ئیسرائیل وتی: لە بڕوای لاپید, دەنگدان بە دەرکردنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە کۆمیسیۆنی ژنان, نیشاندەری زانیاری هەرچێ زۆرتری کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی له ناخی مەترسیداری ڕژیمی ئیرانە.
کۆمیسیونی پێگەی ژن ۴µ ئەندامی هەیە و هەرساڵ لە مانگی مارس بە مەبەستی پتەوکردنی بەرابەری و هاومافی ڕەگەزایەتی و بەهێزکردنی پێگەی ژن لە جیهان کۆبوونەوە پێک دێنن.
ڕژیمی ئاخوندی ئێران ماوەیەکی زۆر نییە کە ئەندامەتی ئەم ڕێکخراوەی وەرگرتبوو, کە لە خەرمانانی ئەمساڵ بەبۆنەی دەستپێکی ناڕەزایەتییە گشتییەکان و لە کاردانەوە بە حیجابی زۆرەملێ و شەهید کرانی ژینا ئەمینی, ڕواڵەتی ڕاستی خۆی بە سەرکوت و شکەنجە و ئیعدامی ناڕازیان بە کۆمەڵگەی جیهانی نیشان دا و بوو بە هۆی بڕیاری دروست و بەجێکەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دەرکردنی لە کۆمیسیۆنی ژنان.
بەوتەی ڕێکخراوەکانی مافی ئۆپوزسیونی ئیران لە دەرەوەی وڵات, ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە بەکارگرتنی هێزی بکوژی سەرکوتکەر, بووەتە هۆی شەهید کردنی سەدان کەس لە ناڕازیان و دەسبەسەر کردنی دەیان هەزار کەس کە تیدا منداڵان و میرمنداڵانیش هەن.


1 ساڵ و 11 مانگ و 5 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەستپێگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکەیی هەڕەشەیەکە بۆ ناوچەکە و هەموو جیهان

دەستپێگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکەیی هەڕەشەیەکە بۆ ناوچەکە و هەموو جیهان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن