شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەسەندکردنی بڕیارنامەی ٦٩ی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەئێران

پەسەندکردنی بڕیارنامەی ٦٩ی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەئێران

خەباتمیدیا: شورای میللی موقاومەت لەسەر پەسەندکردنی بڕیارنامەی ۶۹ی نەتەوەیەگرتووەکان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە. لەم ڕاگەیندراوەدا خاتوو مەریەم ڕەجەوی داوای کردووە کە: پەروەندەی جینایەتەکانی ڕژیم بۆ بەرگری لە جینایەتی زۆرتر بە گەڵاڵەیەک ڕەوانەی ئەنجومەنی ئەمنیەت بکرێت و دەسەڵاتدارانی ئەو حکومەته دادگایی بکرێن
- ڕێبەرانی ڕژیم بە تایبەت خامنەیی، ڕەئیسی، ئێژەیی و قاڵیباف، کە هەموویان لە دەیەی ۶۰ کە لە جینایەت دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید بەشداریان کردووه.
-ئەم ڕژیمه تاوەنبارە بە کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، هەربۆیە پێویستە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئۆرگانەکانی دیکەی دەربکرێت و باڵیۆزخانەکانی دابخرێن و هەروەها بەکرێگیراوەکانی دەربکرێن.
- لەسەر جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی بەرامبەر بە بەندکراوانی ڕاپەڕین، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەجێ هەنگاو بنێت و پێویستە کومیتەی ڕاستی هەڵسەنگاندن بە زووترین کات سەردانی بەندینخانەنەکان بکات و لەگەڵ بەندکراوان قسە بکات.
ڕۆژی ٢٤ی سەرماوزی ١٤٠ ١، ٦٩هەمین بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران مەحکووم دەکات، وێڕای هەوڵی هاوپەیمانانی ئەو حکومەته کە هەموویان بەشدارن لە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ, بە دەنگی بەڵێنی ٨٠  وڵات پەسەند کرا و تەنیا ۲۹ دەنگی نەرێنی تێدا بوو.
خاتوو مریەم ڕەجەوی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی شورای ملی مقاومتی ئێران، وتی: ئەم بڕیارنامەیە سەرەڕای هەموو کەموکوڕییەکانی، بە ڕوونی نیشان دەدات کە ئەم ڕژیمە زۆربەی خاڵە دیاری کراوەکانی ماڤی مرۆڤ کە لە ڕاگەیندراوی جیهانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ و هاوکاری نێونەتەوەیی مافەکانی مەدەنی و سیاسیی و کنوانسیونی مافەکانی منداڵان هاتووە و زۆربەی دیکە لەیاسای و ڕێکەوتنە نێونەتەوەییەکان بە توندترین شێوە پێشێل دەکات.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەم دەسەڵاتە زیاتر لە ٤ دەیەیە کە دەستی لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆسایدهەیە. لە سێدارەدانی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ‌‌٦۰، کۆمەڵکوژی خەڵکی کوردستان، کۆمەڵکوژی زیندانیانی سیاسی لەساڵی۱۳٦·, کۆمەڵکوژیەکانی خەزەڵوەری ساڵی ‌۱۳۹٨, هەوڵی سەرکوتکردنی ئەم ڕاپەڕینە سەراسەرییە کە هەتا ئێستا ٧٠ ٠  شەهیدی بووە و لەو ئامارە ٧٠  منداڵی تێدایە و هەروەها لەسێدارەدانی جینایەتکارانەی زیندانیانی ڕاپەڕین ناوی لێدەبرێت. ڕێبەرانی ئێستای ڕژیم و لەوانە خامنەیی، ڕەئیسی، ئەژەیی و قالیباف، هەموویان لە ساڵەکانی ٦۰ڕاستەوخۆ دەستیان لەم تاوانانەدا هەبووە. لە ماوەی ٢ حەوتووی ڕابردوو بە مەبەستی تۆقاندنی خەڵک و ڕێگریکردن لە بەردەوامی و بەرفراوانی ڕاپەڕینەکان ٤٤ بەندکراویان لە سێدارە داوە.
خاتوو ڕەجەوی وتی: بۆ بەرگری کردن لە ئەم پرۆسەی جینایەت و تیرۆر و پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤ بەدەستی ئەم ڕژیمە، پێویستە هەوڵ بۆ بەرگری کردن لەم جینایەتانە بە ناردنی گەڵاڵە بۆ ئەنجومەنی ئەمنیەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بدەین و دەسەڵاتدارانی ئەو حکومەته بدرێنە دادگا.
ناوبراو جارێکی دیکە پێشوازی لە دەرکردنی ڕژێمی دژە ژنی ئاخوندی لە کۆمیسیۆنی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دەسەڵاتە کە وەک پەڵەیەکی ڕەش دژ بە مرۆڤایەتیە، پێویستە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئۆرگان و دامەزراوەکانی دیکەی دەربکرێت. هیچ پاساوێک بۆ پەیوەندی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی لەگەڵ ئەو ڕژیمە نییە و پێویستە باڵیۆزخانەکانی دابخرێن و بەکرێگیراوانی لە وەزارەتی ئیتلاعات و ئۆرگانەکانی دیکەی سیخوڕی دەربکرێن.
خاتوو ڕەجەوی بە ئاماژەدان بە سزای لەسێدارەدان و سزای زیندانی درێژخایەن کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری جەلادەکانەوە دەرچووە، لە نەتەیەکگرتووەکان داوای کرد کە بەپەلە هەوڵ بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەو بەندکراوە بێتاوانانە بدەن و پێداگری لەوە کردەوە کە لیژنەی ڕاستی هەڵسەنگاندن لەگەڵ نوێنەرانی موقاومەتی ئێران سەردانی بەندینخانەو شکەنجە خانەکانی ئەو دەسەڵاتە بکەن و لەگەڵ بەندکراوان و بەتایبەت دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕین لێدوانیان هەبێت.


1 ساڵ و 11 مانگ و 6 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەسەندکردنی بڕیارنامەی ٦٩ی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەئێران

پەسەندکردنی بڕیارنامەی ٦٩ی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن