خەباتمێدیا: بەوتەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی, ڕژیمی ئاخوندی ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی گەیاندووەتە زۆرترین ئاستی خۆی هەتا ئێستا, کە تەنیا هەنگاوێکی بۆ دەستپێگەیشتن بە چەکی ناوکەیی دەمێنێت.
هەر بەم بۆنەوە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژانی داهاتوو بەبۆنەی پێداچوونەوە بە بابەتە گرینگە پادمانی (پارێزگاری و تاوتوێ)کان تیمێک بۆ تاران بەڕێی دەکات تا تاوتوێ ئاسەوارەکانی ئورانیۆمی پیتێندراو و نزیک بوونی بە دەستپێگەیشتن بە چەکی ناوکەیی شاراوە لە ئێران بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری "سی ان بی سی" ئەم ئاژانسە ڕۆژی پێنج شەممە لە ئیمەیلێک دا پێیانی ڕاگەیاندووە کە تیمێکی فەننی ئەو ئاژانسە لەسەر بانگهێشتی ڕژیمی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ۲·ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ی هەتاوی بەمەبەستی پێداچوونەوە بە بابەتی پادمان کە پێشتر لەلایەن رافائل گروسی سکرتێری گشتی ئەو ئاژانسە ڕاپۆرتی لەسەر درابوو, بۆ تاران سەفەر دەکەن.
لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ لەسەر "زۆرێک لە گەردیلەکانی ئورانیۆم کە سەرچاوەی مرۆڤییان هەبوو" لە سێ دامەزراوەی شاراوه لە شارەکانی "تورقوزئاباد, وەرامین و مەریوان" نیگەرانی دەربڕی و لە حکومەتی ئاخوندی داوای کرد کە بە بەڵێن و یاسا دیاری کراوەکان پێبەند بێت. بەپێی ڕاپۆرتی "سی ان بی سی" لێکۆڵینەوەکانی ئاژانس لەسەر ئورانیۆمی پێتێندراو دامەزراوە نەهینییەکانی ئێران, بابەتێکی جیاوازی لەگەڵ دانوستانەکانی نێوان ڕژیمی ئاخوندی و وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ساڵی ۲۰۱µ(بەرجام) هەیە.
بەباوڕی پسپۆڕانی ڕۆژئاوایی, ڕژیمی ئاخوندی ئێران لەئێستادا پێداویستی بەسەندەکراوی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکەیی هەیە, ئەگەرچی هێشتا پێویستی بە پیتاندنی زۆرتری هەیە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی وریایی داوە کە سەفەری پشکێنەرانی ئەم دامەزراوە چاودێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ تاران لە کاتێکدایە کە ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی گەیاندووەته زۆرترین ئاستی خۆی هەتا ئێستا و زۆری نەماوە کە دەستی بە چەکی ناوکەیی بگەت.