پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەڵمەتی جیهانی بۆ بەرگری لە ئیعدامی ناڕازیان لە ئێران

هەڵمەتی جیهانی بۆ بەرگری لە ئیعدامی ناڕازیان لە ئێران

خەباتمیدیا: لەدرێژەی پشتگیرییە جیهانییەکان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران کە هەوڵی ڕووخانی حکومەتی دژەمرۆڤی ئاخوندی ئەدەن, هەڵمەتێکی جیهانی بۆ پشگیری لە ناڕازیانی سڤیل لە بەرانبەر کۆمەڵکووژی, سەرکوتی دڕندانە و لەسێدارەدان دەستی پێی کردووە و زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکان لە وڵاتانی جیهان کەفالەتی سیاسی چالاکان و ناڕازیانی ئیرانی دەکەن کە سزای لەسێدارەدان بەسەریان دا سەپاوە.
لەپێناوی ئەم فشارانەو بەدواداچوونی نێونەتەوەیی, ڕۆژی هەینی ۲µی سەرماوەزی ۱۴۰۱ی هەتاوی, ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕەشنووسێکی بۆ سەرۆکی دەسگای دادوەری ڕژیم نوسیوەو تێدا سەبارەت بە مەترسی لەسێدارەدانی ۲۶ کەس لە ناڕازیانی حکومەتی ئاخوندی ئێران وریایی داوە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئەو دادگایانەی کە هاووڵاتیانی ئێرانی تێدا مەحکەمه دەبن و زۆربەیان سزای درێژخایەن و تەنانەت لەسێدارەدان بەسەریان ئەسەپێنی بە ساختەکار ناوبرد و نووسی: لانیکەم ۲۶ کەس لەپەیوەندی بە ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکان و پاش لەسێدارەدانی موحسین شکاری و مجیدڕەزا رەهنەوەرد, بۆ تۆقاندنی زۆرتری خەڵک و کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینەکان, سزای درێژخەیەن و لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوەو مەترسی جێبەجێ کردنی سزایان لەسەرە.
بەوتەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەم ۲۶ کەسە لانیکەم ۱۱ کەسیان سزای لەسێدارەدانیان لەسەرەو ۱µ کەسی دیکەیان تۆمەتی قورس یان لێدراوە و بەتەمای کۆتایی رەوتی دادگاکەیانن.
لەم نامەیەدا هەروەها وێڕای ئاماژە کردن بە لەسێدارەدانی موحسین شکاری و مەجیدڕەزا رەهنەوەرد, دوو لاوی ناڕازی کە بە پشت بەستن بە دانپێنانی زۆرەملێ لەژێر شکەنجه, لەسێدارە دران, نووسراوە کە هیچ یەک لەو ناڕازییانە کە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە و تەنانەت ئەوانەش کە ڕەوتی دادگایی کردنیان کۆتایی پێی نەهاتووه, مافی دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و تەنانەت دادگایەکی دادپەروەرانەیان نەبووە. ئەم نامەیە بەبۆنەی ئەوەی کە لەلایەن دەسگای داد و موحسینی ئێژەیی, بێ وڵام نەمێنێت بەردەستی گشتی کەوتووە و تێدا نوسراوە لە ئێمە داواکارین بەزووترین کات تەواوی مەحکووم کراوەکان و سزاکانی لەسێدارەدان ڕابگرن.
لێبوردنی نێونەتەوەیی لەم نامەیەدا بە پێداگری لەسەر بابەتی مافی ئازادی بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئاشتیخوازانە, داواکاری ڕەچاوکردنی ئیستانداردە نێونەتەوەییەکانی مەحکەمە کردن بەبێ بەکارگرتنی سزای لەسێدارەدان بوو و لە سەرۆکی داسگای دادوەری وڵات داوای کرد هەموو ئەو کەسانەی کە سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە مافی بوونی پارێزەر, چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و ئازادی یان هەبێ.
لەکۆتایی نامەکەدا هاتووە کە زۆر بەجیددی داوە لە دەسکای دادوەری ڕژیمی ئاخوندی ئێران دەکەین کە بەزووترین کات پێش بە سزای لەسیدارەدان بگرێت.
ئەم نامەیە لەکاتێکدا پێش دەستی خەڵک و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کەوتووە کە هەتا ئێستا چەندین ئەندام پارلەمان لە وڵاتانی ئەوروپایی, کەفالەتی سیاسی هاووڵاتیانی ئیرانی کە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرەیان لەئەستۆ گرتووە. لەم پێناوەدا بادو راملو, سیاسەتمەداری ئەڵمانی و ئەندام پارلەمانی فیدرالی ئەو وڵاتە کەفالەتی سیاسی حشمەتوڵڵا تەبەرزەدی, چالاکی سیاسی ئێرانی کە مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە, گرتەئەستۆ.
پێشتر محەممەد مۆقیمی, پارێزەری مافی مرۆڤ لەتوویتێکدا هەواڵی لە مەترسی لەسێدارەدانی تەبەرزەدی بەبوونی چەندین تۆمەتی مۆحاربە کە مەترسی جیبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی دەبێ, دابوو.


1 ساڵ و 11 مانگ و 4 ڕۆژ و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵمەتی جیهانی بۆ بەرگری لە ئیعدامی ناڕازیان لە ئێران

هەڵمەتی جیهانی بۆ بەرگری لە ئیعدامی ناڕازیان لە ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن