پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی شۆڕشگێڕانە و دروشمدان لە شارە جیاجیاکانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی شۆڕشگێڕانە و دروشمدان لە شارە جیاجیاکانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی شۆڕشگێڕانە و دروشمدان لە شارە جیاجیاکانی ئێران و درێژەدان بە بانگەوازی ناڕەزایەتی

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان و بەردەوامی درووشم دان و چالاکیە مەدەنیەکان و بڵاو کردنەوەی بانگەوازی ناڕەزایەتی بۆ ڕۆژانی٢٨،٢٩،٣٠  سەرماوەز هاوکات لە شارە جیا جیاکانی کوردستان و ئێران بەردەوامە.
ویدیۆ و وێنە بڵاو کراوەکان نیشان دەدەن کە شەوی هەینی ٢٥ی سەرماوەز، خەڵکی ناڕازی شەوانە دروشمی مەرگ ونەمان بۆ خامنەیی خوێنڕێژ و مەرگ و نەمانیان دژ بە دیکتاتۆر دەڵێنەوە.
هەروەها بەپێی ئەو ویدیۆ و وێنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراونەتەوە، ناڕازیان لە شارەکی چیتگەری تاران کۆبوونوە و دروشمگەلێکی وەکوو، داعشیمان بیست، خامنەییشمان بینی، بەسیجی سپایی داعشی ئێمە ئێوەن و هەروەها دروشمی ئازادی، ئازادیان دەوتەوە.
جێی باسە کە هەر لەو ویدیۆ و وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەوە، ئەوەمان نیشان دەدات کە ڕۆژی هەینی ٢٥ی سەرماوەز خەڵکی ناڕازی بەیادی شەهیدانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران پۆستەرێکیان بۆ ئازادی لە شارەکی چیتگەری تاران هەڵواسیبوو.
ویدیۆیەکی دیکە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەوە ئەوەمان نیشان دەدات کە شەوی هەینی ٢٥ی سەرماوەز، ناڕازیان بەیادی مۆحسێن شکاری و مەجید ڕەزا ڕەهنەوەرد، فەرمانداری بەهارستان سەر بەپارێزگای تارانیان ئاگرتێبەردا.
لە لایەکی دیکەوە، لە ویدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیان بڵاو کراوەتەوە نیشان دەدات کە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٦ی سەرماوەز ژنانی ناڕازی لە شاهین شار، دروشمگەلێکی وەکوو، هەستین، هەستین و بانگەواز بۆ ٢٨،٢٩،٣٠ سەرماوەزیان بۆ مانگرتن و ناڕەزایەتی، بە پردێکەوە هەڵواسی بوو.
هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی و بانگەوازی خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران بۆ مانگرتن و ناڕەزایەتی سەرانسەری دژ بە ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی، سەعید ئێقباڵی چالاکی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی بەفایلێکی دەنگی داوای لە خەڵکی ناڕازی لە دەسەڵاتی ئاخوندی کردووە کە بۆ بەرگری لە ئێعدامی ناڕازیان لەئێران شەقامەکان چۆڵ نەکەن، ناوبراو بەناوهێنانی ژمارەیەک لە دەسبەسەرکاروانی ڕاپەڕینی ئێستا کە مەترسی ئێعدامیان لەسەرە پێداگری کردەوە، ئەگەر شۆڕشی خەڵک لە شەقامەکان بەردەوام بێت، ئەو دۆخە ئەستەمەی کە ڕژیمی تێیدایە توندتر بووە و چیتر ناتوانێت ئازیزەکانمان شەهید بکات.


1 ساڵ و 11 مانگ و 4 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی شۆڕشگێڕانە و دروشمدان لە شارە جیاجیاکانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی شۆڕشگێڕانە و دروشمدان لە شارە جیاجیاکانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن