خەباتمێدیا: ڕەزا فازلی، یەکێک لە چالاکانی بواری وهرزشی له ئێران، ڕایگەیاند کە ئەشکان دژاگە ڕۆیشتن بۆ دەرەوەی وڵاتی لێی قەدەغە کراوە.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی سهرمازی ١٤٠ ١ی ههتاوی ڕهزا فهزڵی لهههژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیبووی کە دژاگه پێش چوار حەوتوو لە مافی بەجێهێشتنی وڵات بێبەش کرابوو و ڕێگەی پێنەدرا بەشداری کەمپی تیمەکەی لە دوبەی (ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی) بکات. شایهنی باسه که ئەشکان دێژەگە تەمەن ٣٦ ساڵ، کاپیتەنی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بوه و، ئێستا یاریزانی یانەی خوزستانە. ناوبراو ڕەگەزنامەی ئەڵمانیشی هەیە و پێشتریش لە تیمەکانی تۆپی پێی یانەکانی ئەڵمان یاری کردووە.
لە ماوەی چەند حەوتوو و مانگەکانی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئێران، چەندین هەواڵ و ڕاپۆرت سەبارەت بە قەدەغەکردنی کەسایەتییە هونەری، وەرزشی و تەلەفزیۆنییەکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە.
شایانی باسه که چەند ڕۆژێک لەمەوبەر میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، شایان موسلح، بێهنام بارزانی و محەممەد خودابەندەلو سێ یاریزانی تۆپی پێ بوون کە لە فڕۆکەخانە پێیان گوترا کە ڕۆیشتنیان قەدەغەکراوە و ناتوانن لەگەڵ تیمی گۆڵگۆهەر بچنە تورکیە. ههروهها محەمەد دڵاوەری، پێشکەشکاری ڕادیۆ، یەکێک لەو چالاکوانانهی دیکهیە کە بەم دواییە قەدەغەکردنی چونه دهروهی له ئێرانی بهسهردا سهپاوه.
لە مانگی نۆڤەمبەردا لیژنەیەکی سەر بە ماڵی سینەما لیستی ١٠ ٠ سینەماکار و هونەرمەندی میوزیک و شانۆی ئامادەکرد کە لە چەند مانگی ڕابردوودا دەستگیرکراون یان چوونە دەرەوەیان لێ قەدەغەکراوه. هومایون شەجەریان، گۆرانیبێژی مۆسیقای نەریتی ئێرانی، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا چوونە دەرەوەیان قەدەغە کرا.