سەدان نووسەر و توێژەر، هه‌روه‌ها وه‌رگێڕ و چالاکانی کلتوری و ده‌یان که‌سایه‌تی دیار و ناسراوی ئێران، له ڕاگه‌یاندراوێک دا دژایه‌تی خۆیان له‌په‌یوه‌ند به شه‌پۆلی نوێی ئێعدامه‌کان له ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری کۆتایی هێنانی هەر چی زووتری ئەم ڕەوتە شوومە بوون.
ئەم نووسەرو توێژەرانە لە بەیاننامەیکەیان دا نووسیویانە: ئێمە واژۆکەرانی ئەم بەیاننامە، ناڕەزایەتی خۆمان بە ئێعدامی، ئەم کوشتارە ڕێکخراوەییەی ڕژیمی دیکتاتۆری ئێران ڕادەگەیەنین و لەگەڵ خەڵکی ئازادیخواز و یەکسانخوازی ئێران خوازیاری کۆتایی هێنان بەم ڕەووتە شوومەین.
ئەوان هەروەها پێداگریان له‌وه کرده‌وه که ڕژیم بوێری ئه‌وه‌ی نیه که ڕێگه به خه‌ڵک بدات بۆ ئەوەی داوای سەرەتاییترین مافی خۆیان بکەن و ڕا وبۆچوونی خۆیان دەر ببڕن. ئه‌م ڕژیمه شەرعیەتی خۆی بەبەکار هێنانی هەڕەشە و تۆقاندن و ئێعدام دەشارێتەوە، بێگومان بەزووترین کات شایەتی داڕمانی بناغەکانی دەسەڵاتی خۆی دەبێت.
داریوش ئاشووری، موراد فەرهادپوور، یوسف ئەبازەری، فیرووزە مۆهاجر، نازی عەزیما، فاتیمە وەلیانی، عەباس موخبیر و مۆحسن یەلفانی، له‌و که‌سانه‌ن که ناویان له ناو واژۆکه‌رانی ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌دا هاتوه.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌دا هاتوه که کە ئێعدام کردنی مۆحسن شکاری هه‌روه‌ها چەند ڕۆژ دواتر، له سێداره‌دانی ئاشکرای مەجیدڕەزا ڕەهنەوەردی لەمەشهەد، به‌بێ بوونی پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها به دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر شکەنجە لە دادگا دا، خەڵکی تووڕە کردووە، بەڵام ڕژیمی ئێران سەبارەت بە کاردانەوەکانی خەڵک کەمتەرخەمه و بە ناردنی نامە بەمەبەستی پشتیوانی و دڵگەرمی بۆ هێزە سەرکوتکەرەکانی و هەروەها ده‌یهه‌وێ لەو ڕێگەیەوە خەڵک بترسێنێت.
له‌درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌دا هاتوه که، هەتا ئێستا لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم حوکمی ئێعدامی ٢٢کەس لە ناڕازیان پەسەند کراوە و ژمارەیەکی زۆریش بەتۆمەتی موحاربە و موفسەدو فیلئەرز تۆمەتبار کراون. ئه‌وه له کاتێک دایه که ڕژیمی ئاخوندی ئه‌م ئاماره‌ی بە فەرمی ڕایگەیاندووە، ئەگەر نا کوژران و ئێعدام کردنی خەڵک لە کوردستان و بەلووچستان و شارەکانی دیکە به‌شێوه‌کی شاراوه و به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه.
نزیک بە سێ مانگ لە شەهید کرانی ژینا ئەمینی و دەستپێکی ڕاپەڕینەکانی خەڵک دژ بە ڕژیمی ئێران، ئەم بەرزبوونەوەیە بەردەوامە و ئێرانیانی دەرەوەی ووڵاتیش بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە ۆ ناڕەزایەتی لە سەراسەری جیهان دژ بە ڕژیمی ئێران هاتوونەتە سەر شەقامەکان و بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن.