خەڵکی تێکۆشەری کوردستان و ئێران!
سێ مانگ بەسەر شەهیدکرانی ناڕەوای ژینا ئەمینی، (مهسا) لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندیەوە تێپەڕی. لەو سێ مانگەدا خەبات و خۆراگری ئێوە لە کوردستان و ئێران بۆتە هۆی فشاری سیاسی و ئابووری لە ناوخۆ و دەرەوە، لەسەر رژیمی دیکتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندی.
بە لەبەر چاوگرتنی ئەو راستیەی کە شۆرشی گەلانی ئێران٠« (شۆڕشی ژینا) بە بەشداری چین و توێژە جۆراو جۆرەکانی گەلانی ئێران، بە دروشمی ژن ژیان ئازادی، خواستە کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسیەکانی خەڵکی کوردستان و جەماوەری ئێرانی بە رای گشتی جیهان ناساندوە و رژیمی ئاخوندی تووشی داماوی و بەڕادەێکی بەرچاو پاشەکشە کردوە.
هەرچەند ئاخوندە دەسەڵاتدارەکان جارێکی دیکە زۆر دڕندانە کەوتووەتە راوەدوونان، گرتن و شەهید کردنی هاووڵاتیانی بێزار لە دەسەڵاتە ناڕەواکەیان و بە خەیاڵی خاویان دەیانهەوێ بە ترساندن و کوشتن، دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکدا، شۆرشی ئەو جارەی کورد و گەلانی دیکەی ئێران بەرەو لاوازی ببەن و پاشکەشە بە شۆڕشگێڕان بکەن.
لەوەها دۆخێکدا و بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدانی شۆرشی ژینا و رەنج و زەحمەتی تێکۆشەران بە فیرۆنەڕوا و شۆرش بەردەوام بێ و بەربەست لەبەردەم سەرکوتگەریەکانی رژیمی ئاخوندیدا دروست بکرێ و جارێکی دیکە داواکان بە گوێی جیهانیاندا بدرێتەوە، داواتان لێ دەکەین لە رۆژەکانی 29 و 30 سەرماوەزی 1401 دەست بدەنە مانگرتنی گشتی و بەو شێوە لەگەڵ زیندوو راگرتنی شۆرشی ڕەوای ئازادیخوزانەتان، ئەو پەیامە بدەن بە ئاخوندە خوێنڕێژەکان، کە گرتن و زیندان و سێدارە ناتوانێ شوێن بخاتە سەر ئیرادە و هیمەتی تێکۆشەران و لە تێکۆشان و هەتا رزگاری یەکجاری بیانوەستێنن.
بەڵێ بۆ مانگرتنی سەرانسەری
سەرکەوێ شۆڕشی ژینا بە دروشمی: ژن ژیان ئازادی
بروخێ رژیمی دیکتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
27ی سەرماوەزی 1401