بەریتانیا، فەرەنسە و ئاڵمان: سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەبێتە هۆی دابڕانی زیاتری ڕژیمی ئێران
وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ڕژیمی ئێران نابێت هیچ کات چەکی ئەتۆمی بەرهەم بێنێت و پشتیوانی لە لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین بکات، بەریتانیا، فەرەنسە و ئاڵمان هۆشدارییان دا کە ئەم جۆرە چالاکییانە هاوکاتە لەگەڵ سەرکوتکردنی توندوتیژی و ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانە لەلایەن ئێرانییەکانەوە، تەنیا دەبێتە هۆی گۆشەگیریی زیاتری ڕژیمی ئێران.
سێ وڵاتی زلهێزی ئورووپایی و واژۆکەرانی بەرجام، دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە سەبارەت بە بڕیارنامەی ٢٢٣١، جارێکی دیکە بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و داوایان لە ڕژیمی ئێران کرد کە خۆی لە ناردنی چەک بۆ گرووپە چەکدارە فلستینیە شیعەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت.
هەروەها ئەم سێ وڵاتە داوایان لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە هەر بەڵگەیەک سەبارەت بە گواستنەوەی کەلوپەل، کاڵا و تەکنەلۆژیا یان خزمەتگوزاری کە بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە بەدواداچوون بکات و ڕاپۆرتی لەسەر بدات.
پاریس، لەندەن و بەرلین بەبێ ئەوەی وردەکارییەکان بخەنەڕوو، نووسیویانە: لەگەڵ هاوبەشەکانمان سەبارەت بەهەنگاوەکانی داهاتوومان لە وتووێژداین. هەروەها لە بەیاننامەی ئەم سێ زلهێزە ئورووپاییەدا باس لە سێ چالاکیی ڕژیم کرا کە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشیان پێشێل کردووە.
یەکەمیان پەیوەندی بە بەرنامەی پەرەپێدانی مووشەکی بالستیکی ڕژیمی ئاخوندیەوە هەیە کە لەگەڵ بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشدا ناکۆکە. سێ وڵاتی ئورووپایی جەختیان لەوە کردەوە کە ڕژیمی ئێران لەم بەرنامەیەدا لەو تەکنەلۆژیایە کەڵک وەردەگرێت کە دەتوانرێت بۆ پەرەپێدانی مووشەکی بالستیکی دوور مەودا و نێوان نێوان ووڵاتان کەڵک وەربگیرێت، لەوانەش بە تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی هەڵدانی بۆشایی ئاسمان.
دووهەمین بابەت پێوەند بە چەکی ناوکەیی ڕژیمەوە هەیە کە بە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ناوچەکە و هەموو کۆمەڵگای جیهانی دادەنرێت. تاران تۆمەتبارە بە ناردنی چەکی پێش کەوتوو بۆ ئەو گرووپە شیعە فەلەستینیانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتیوانیان دەکات.
بڕگەی سێیەم لە بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەورووپایی، ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژیمی ئێرانە بۆ ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکرانین. بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا نووسیویانە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ئۆکرانین بەکارهێنراون، ئەمەش پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشە. ئەوان هۆشدارییان بە ڕژیمی ئێران دا کە خۆی لە ناردنی چەکی زیاتر بۆ ڕووسیا و بە تایبەت مووشەکی بالستیکی کورت مەودا بەدوور بگرن.
هەروەها ئەم سێ وڵاتە داوایان لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە هەر بەڵگەیەک سەبارەت بە گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی یان خزمەتگوزاری کە بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە بەدواداچوونی بۆ بکات و ڕاپۆرتی لەسەربدات.