ئەندامانی کۆماریخواز و دێموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێران وێڕای دەربڕینی بێزاری خۆیان لە کردەوە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم تەئکیدیان لەسەر زیاترکردنی فشارەکان دژ بە ڕژیمی ئێران و کەڵک وەرگرتن لە هەموو ڕێگاکان و شێوازی نوێ بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران کردەوە.
تیم کاین سێناتۆری دیموکراتەکان کە قسەی بۆ ڕاگەیاندنەکان کردبوو وتی: دوای دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێت بیر لە ستراتیژی نوێ و ڕێگای دیکە بکەینەوە بۆ ئەوەی بە ڕوونی نیشان بدەین کە ئەم ڕەفتارە چەندە خراپە و فشاری زیاتر بخەینە سەر ڕژیم بۆ ئەوەی دەست لە سەرکوت و توند و تیژی هەڵگرێت.
هەروەها میت ڕامنی سیناتۆری کۆماریخواز بە هەواڵنێرانی وتبوو کە ئەوەی ئێمە لە ئێراندا دەیبینین، ڕەفتاری دڕندانەی سەرکردەکانی وڵاتێکە و ئەم جۆرە ڕەفتارانە وا دەکات جیهان بە ڕوانگەیەکی زۆر نەرێنی سەیری ئەم ڕژیمە بکات.
لە لایەکی دیکەوە، سێناتۆری کۆماریخواز جان کۆرنین بە ڕاگەیەندنەکانی وتبوو، بەداخەوە سەرکوتکردنی بەربڵاوی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە لە ئێران جێگەی سەرسوڕمان نییە. ئێران وڵاتێکی ئازاد نییە، بەڵکو لەژێر حوکمی دین سالاریدایە، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پشتیوانی لە گەلی ئێران لە بەرامبەر ئەو سەرکوت و جینایەتانەی ڕژیمی ئێران که دژ به خهڵکی ئێران ئهنجامی دهدا.
هەروەها مایک ڕاوندز، سێناتۆری کۆمارییەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێران وتی: ڕادەی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازەکان لە ئێراندا جێگەی داخە، بەڵام کاتێک دەسەڵاتێکی واتان هەیە کە بە ئاشکرا ڕێز لە ژیانی مرۆڤ ناگرێت و دەیەوێت دەسەڵات بپارێزێت بە هەر نرخێک بێت ئەنجامێکی لەو جۆرەی دەبێت.
هەروەها بیل کسیدی، سێناتۆری کۆماریخواز ئاماژەی بە کوشتنی خەڵکی ناڕازیی ئێران لە لایەن ڕژیمی ئێران کرد و وتی: ڕژیم شەرعیەتی خۆی لەدەستداوە و بۆ مانەوە لە دەسەڵات دەستی داوەتە سەرکوت و کوشتنی خەڵکی بێ تاوان.
بیل کسیدی ئاماژەی بەوەدا: ڕژیمی ئێران لە ووڵاتانی ئورووپایی خەڵک تیرۆر دەکات و دەزانین ئەوان ئەو کارە دەکەن.
ناوبراو زیادی کرد: پێم وایه پێویسته هه ڵوێستێکی توند هه بێت نه ک به ڕامبه ڕ به خه ڵکی ئێران، که خه ڵکی گه وره و بڕواپێکراون که ده گه ڕێنه وه بۆ فارس و ماد، به ڵکو دژی ئه و حکومه ته یه که چیتر نوێنەرایەتی خه ڵکه ناکات و له جیاتی ئه وه بووه ته هێزێکی سەرکوتکەر دژ بە خەڵکی ئەو ووڵاتە.
هاوکات مارکۆ ڕوبیۆ، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا،ووتی: ڕژێمی ئێران لەلایەن خەڵکی ناڕازی و ڕاپەڕیوی ئاشتیخوازانەی ئێران هەست بە هەڕەشە دەکات، پێموایە سەرنج ڕاکێشترین شت کە دەبێت بیبینین ناکۆکی نێوان مەلاکانە.