ڕیشی سۆناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، حکومەتی بەریتانیا کاتێکی زیاتر بۆ مامەڵەکردن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چالاکیه دوژمنکاریه‌کانی ڕژیمی ئێران سه‌رف ده‌کات. ڕیشی سو‌ناک بە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی کۆمۆنەکانی ڕاگەیاند کە ئه‌و به‌ته‌واوی نیگه‌رانه له مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی ئێران، له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و هه‌روه‌ها درێژه‌دانی ئه‌و ڕژیمه به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی و ده‌ستێوه‌ردانی ئاشکرای ئه‌و ووڵاته له کاروباری ووڵاتانی ناوچه‌که، به‌شێوه‌یه‌ک که ئه‌و ناوچه‌ی به‌ته‌واوی ناسه‌قامگیر کردوه.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران وتی: ئەوەی ئێمە لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران شاهیدی دەبین، پەیامێکی زۆر ڕوونی هەیە کە خەڵکی ئێران لە حکومەت ڕازی نین. ئێمە لە تەنیشت خەڵکی ئێران وەستاوین”.
ڕیشی سو‌ناک لە درێژەدا هەڵسوکەوتی ڕژیمی ئاخوندی لە سەرکوتکردنی ناڕازییان لە ئێران بە "قێزەون" ناوبرد.