شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شەوی یه‌کگرتووی ئێرانیه‌کان و هاوده‌ردی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی ڕاپه‌رین

شەوی یه‌کگرتووی ئێرانیه‌کان و هاوده‌ردی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی ڕاپه‌رین

ڕاپه‌‌‌ڕین و شۆڕش له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌موو سه‌‌‌ختی و دژواریه‌‌‌کاندا به‌‌‌ ڕێچکه‌‌‌ی خۆی دا ده‌‌‌ڕوا و له‌‌‌دڵی کۆمه‌‌‌ڵگادا ده‌‌‌ژیت. هیچ به‌‌‌ربه‌‌‌ستێک ناتوانێ ڕێگه‌‌‌ به‌‌‌ڕاپه‌‌‌ڕین و به‌‌‌رخودانی ئێرانیه‌‌‌کان بگرێت.
شەوی ڕابردوو ئێران شەوێکی مێژوویی یەڵدای بەسەر برد. کۆمەڵگای شۆڕشگێڕی ئێران شەوی یەڵدای خۆی کردە شەوێکی شۆڕشگێڕانە. خەڵک بەبێ ئەوەی کەئاماده‌‌‌کاری بۆ کردبێ یاخود پێشوەختە ئاگادارکرابنه‌‌‌وه‌‌‌‌ ، لە هەموو ئێراندا، لە هەر شوێنێک کە بۆیان گونجابێ، چالاکی جۆربه‌‌‌جۆریان دژی ڕژیم به‌‌‌ڕێوه‌‌‌برد. هه‌‌‌ندێ لە سەر گۆڕی شه‌‌‌هیده‌‌‌کانی شۆڕش، هێمای بەرخۆدان و ڕاوەستان و ڕوخانیان وته‌‌‌وه و هه‌‌‌ندێکی تریشیان ‌ده‌‌‌چوونه‌‌‌ ماڵی خانه‌‌‌واده‌‌‌ی شه‌‌‌هیده‌‌‌کان. زۆرێک له‌‌‌ هاووڵاتیان وێنه‌‌‌ی شه‌‌‌هیده‌‌‌کان و زیندانیانی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌ سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ریه‌‌‌کانیان له سه‌‌‌رمێزی یه ڵدا داده‌‌‌ناو له‌‌‌ تۆڕه‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیه‌‌‌کان بڵاویان ده‌‌‌کرده‌‌‌وه‌‌‌.
شه‌‌‌وی یه‌‌‌ڵدای ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی بوو بۆ شەوێکی هاودەنگی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی شۆڕش و په‌‌‌یمان نوێکردنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ شه‌‌‌هیدانی ڕاپه‌‌‌ڕینی شۆڕشی ژینا به‌‌‌دروشمی ژن، ژیان، ئازادی.
بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی شایەتحاڵان و ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، لە پێشوازی شه‌‌‌وی یه‌‌‌ڵدادا، هاووڵاتیانی ڕاپه‌‌‌ڕیو و ناڕازیانی شاره‌‌‌ جیاجیاکانی ئێران و کوردستان، له‌‌‌وانه‌‌‌ شاری تاران، سەققز و سنە، هاتنە سەر شەقامەکان و بە داگیرساندنی ئاگر و داخستنی شەقام و وتنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕانە، خوازیاری ڕووخاندنی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ئاخوندی بوون.


1 ساڵ و 11 مانگ و 18 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەوی یه‌کگرتووی ئێرانیه‌کان و هاوده‌ردی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی ڕاپه‌رین

شەوی یه‌کگرتووی ئێرانیه‌کان و هاوده‌ردی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی ڕاپه‌رین



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن