شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لە سێدارەدانی ١٨ زیندانی لە ماوەی یەک حەوتوودا

لە سێدارەدانی ١٨ زیندانی لە ماوەی یەک حەوتوودا

خەباتمێدیا: بەپێی سەرچاوە ئامارییەکان تەنیا لە مانگی سەرماوەز لانیکەم ٦١ کەس لەسێدارە دراون و لەو ئامارە تەنیا لە حەوتووی کۆتایی مانگی سەرماوەز, لە شارەکانی شیراز، کەرەج، ساری، زابۆل، ڕەشت، زەنجان و قەزوین ۱۸ زیندانی لەسیدارە دراون. جێبەجێکردنی ئەم سزایانه تەنیا بەبۆنەی ترسی حکومت لە ڕووخانە و دەسەڵات پێی وایە بە لەسێدارەدانی خەڵکی ڕاپەڕیو دەتوانێ خۆی لە ڕووخان ڕزگار بکات.
چوارشەممە ٣٠ ی سەرماوەز، بەندکراوێکی بەلووچ بە ناوی عەبدوڵڵا شاهوزەی لە زیندانی عادل ئابادی شیراز، سێشەممە ٢٩ی سەرماوەز، زیندانییەک بە ناوی مەهدی کامەرانی فەر و دوو بەندکراوی دیکە لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، یەکشەممە ٢٧ی سەرماوەز، زیندانییەک بە ناوی محەمەد ئەکبەری و یەکێکی دیکە زیندانییەک لە زیندانی ساری، و شەممە ٢٦ی سەرماوەز، دوو زیندانی، بەلوچ بە ناوەکانی قاسم سالارزاهی و عەزیز گرگیج لە زیندانی زابۆل و دوو زیندانی بە ناوەکانی عەباس عەبدوڵڵاهی و فەریبورز شەهبازی لە زیندانی ڕەشت، پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز، زیندانییەک بە ناوی ئەبولفەزل حەیدەرزادە لە زیندانی ناوەندیی زەنجان و دوو زیندانی بە ناوەکانی یوسف میرزابیگی و محەممەد عەلی سیدی لە زیندانی ناوەندیی قەزوین و ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ سەرماوەز، ٥ بەندکراو لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج, لەلایەن جەلادەکانی قەزایی خامنەییەوە لەسێدارە دراون.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی سەرماوەز، زیندانیه‌‌‌کانی سێ هۆڵی زیندانی ناوەندیی کەرەج، دوای گواستنەوەی چەند زیندانییەک کە سزای ئیعدام بەسەریاندا سەپابوو وە بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕایانگواستبوون، پێشیان بە هێزەکانی ئەو زیندانه‌‌‌ گرت و ناڕەزایەتییان دەربڕی و دروشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" و "مەرگ بۆ خامنەیی"یان وتەوە. هێزە سەرکوتگەرەکان بە فیشەک و گازی فرمێسکڕێژ و دەمانچەی بێهۆشکەر هێرشیان کردە سەر زیندانییەکان و بەگوێرەی هەواڵەکان کەسێک بەر فیشەک کەوتووە و گیانی داوە و ژمارەیەکی زۆریشیان لێی بریندار کردون کە بەشێکیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
موقاومەتی ئێران جارێکی دیکە پێداگری لەسەر پێویستی هەنگاوی خێرای نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندام دەکاتەوە بۆ ناچارکردنی ڕژیمی ئاخوندی بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدان و کوشتن و بۆ ئەوەی شاندی نێودەوڵەتی سەردانی زیندانەکانی ئەم ڕێژیمە بکات و چاوپێکەوتن لەگەڵ زیندانییەکان بکات. ڕژێمی ئێعدام و تیرۆر و شکەنجە، کە جگه لە سەرشۆڕی بۆ مرۆڤایەتی هیچی دیکەی نەبووه، دەبێ لە کۆمەڵگەی جیهانی دەر بکرێت و سەرکردەکانی بۆ چوار دەیە جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادگایی بکرین.


1 ساڵ و 11 مانگ و 18 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە سێدارەدانی ١٨ زیندانی لە ماوەی یەک حەوتوودا

لە سێدارەدانی ١٨ زیندانی لە ماوەی یەک حەوتوودا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن