خەباتمێدیا: لە رێکەوتی ۱ی خاکەلێوە، یەکەمین شەپۆلی لافاو لە ئێران دەستی پێکرد و لەماوەی مانگی سەرەتای ساڵی 1398، کۆچی خۆری 24پارێزگای گرتەوە، یەکەم پارێزگاش پار
خەباتمێدیا: لە رێکەوتی ۱ی خاکەلێوە، یەکەمین شەپۆلی لافاو لە ئێران دەستی پێکرد و لەماوەی مانگی سەرەتای ساڵی 1398، کۆچی خۆری 24پارێزگای گرتەوە، یەکەم پارێزگاش پارێزگای گوڵستان بوو. ئەم کارەساتە سروشتیەش خەڵکی ئێران و کوردستانیشی دووچاری خەسارەتێکی گیانی و ماڵی کردەوە.
بە داخەوە لافاو زۆرێک لە شارەکانی ئێران و کوردستانی وەک شارەکانی: خوڕەم ئاباد، نورئاباد، پولدۆختەر، شیراز، کرماشان و خوزستان گرتەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ،ئەو کارەساتە سروشتیە زەرەرێکی زۆری گیانی و ماددی لە خەڵکی ئەو ناوچانە دا و تا ئێستا زیاتر لە 75کەس بوونەتە قوربانی و بە سەدان کەس بریندار بوون و تەنیا لە شاری گوڵستان بۆتە هۆی ئاوارە بوونی زیاتر لە ٤۰هەزار بنەماڵە.
ئەم کارەساتە بەهەمان شێوە زیانێکی زۆری لە مەروماڵات و ئاژەڵەکانی ئەو خێزانانە داوەو بەهۆی خنکان و مانەوەی پاشماوەی لاشەکانیان نەخۆشی لەناو ئاژەڵەکاندا پەرەی سەندوە و مەترسی ئەوە هەیە ئەم نەخۆشیانە بۆ مرۆڤەکان بگوازرێتەوە.
هەرلەچەند رۆژی دوایی وبە پێی هەندێک وێنە و فیلم کە لە هەواڵدەریەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە، حەشدی شەعبی عێراق بەبیانوی هاوکاریکردنی خەڵک چۆتە ناوخۆی ئێران.
بێ دەسەڵاتی رژیم لە چارەسەر نەکردنی کێشە و گرفتەکان لە هەموو کاتێک زیاتر دیارە و خەڵک بێ هیوا بوون لە یارمەتیدانی حکومەتی ئاخوندی و خۆیان دەستیان کردووە بە یارمەتیدانی لێقەوماوان. ئەوەی کە زیاتر جێگەی نیگەرانیە، دووبارە سەرهەڵدانەوەی شەپۆلەکانی لافاوە لەو شارانە و باقی شارەکانی دیکەی ئێران.