ئیمە بە هۆی"بیرکردنەوەمان" تێدەگەین کە دەتوانین چ گۆڕانکاریه‌کی گەورە لەم جیهانەدا ئه‌نجام بده‌ین. بەڵام چی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که بتوانین گۆڕانکاری گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین؟!
لێره‌دایه که "خۆشەویستی" به‌هانامانه‌وه دێ و هاوکارمان ده‌بێ، له‌وه‌ی که بتوانین کار و هه‌نگاوی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین.
بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانەی "ژن ژیان ئازادی" بۆته دروشمێکی هاوبه‌ش، بۆ زیندوکردنه‌وه‌ی هه‌ستی ئازادی له نێوانمان دا.
له‌هه‌ر شوێنێک جوانی کۆمه‌ڵگا هه‌بێ، ڕاستیه‌کانیش له هه‌مان شوێنین، هه‌ر بۆیه دروشمی ژن، ژیان ئازادی، دروشمێکی ڕاسته‌قینه‌یه و له ناو دڵمان دایه و له‌و دروشمه‌دا جوانیه‌کانی ژیان ده‌بینین.
هەر بەم هۆیەشەوە ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆرله ئێران، که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاریانه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌کان هه‌نگاویان ناوه و به به‌رنگاربونه‌وه‌ی دروشمی ، ژن، ژیان ئازادی، بۆنه‌ته ڕسوای هه‌موو جیهان.
شەڕکردن لەگەڵ حەقیقەت ڕەفتارێکی گەمژانەیە. بزووتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" بزووتنەوەی خۆشەویستیه بۆ ئازادی. خۆشەویستی بۆ ئازادی دایکی هەموو خۆشەویستیەکانە، به‌ڵام له دۆخێک دا که ئازادی زه‌وت کراوه، ده‌بێ له پێناویدا تێ‌بکۆشین، چوون ئازادی به‌بێ قوربانی و تێکۆشان وه‌ده‌ست نایه.
هه‌ر بۆیه دەبینین ئەوانەی که ڕاپه‌ڕیون و بەشدارن لە بزووتنەوەی "ژن ژیان ئازادی"، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ژیانی خۆیان لە چنگی ئەهریمەنی ڕژیمی ئاخوندی، خۆبەخشانە لە سنوورە مەترسیدارەکانی مەرگ نزیک دەبنەوە .وەک ئەوە وایە ژیانیان لەودیو مەرگەوە فڕێدرابێت و بۆ ڕاگرتنی دەبێت لە دونیای مەرگ نزیکببنەوە و لە نزیک مەرگەوە بەدوای ونبووەکانیاندا بگەڕێن.
ژنان و گەنجان و تەنانەت منداڵەکانی قوتابخانەش لەسەر ئەو شەقامانەی کە بە خوێنی شۆڕشگێڕان سوورکراوە سه‌مای مەرگ ده‌گێڕن. "ژن ژیان ئازادی" بریتییە لە بزووتنەوەی وەستانەوە دژی سته‌م و بێدادی و هه‌وڵدان بۆ ژیانێکی شایسته و ئازادانه.
خۆشەویستی بۆ ئازادی ئەوەیە کە ئێمە دەکاتە سیاسی و شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر، به چه‌شنێک که هه‌رگیز له‌به‌رامبه‌ر زوڵم ناعه‌داڵه‌تی و چه‌وسانه‌وه نه‌توانین جارێکی تر بێده‌نگ بین. ئەمڕۆ هەموو تاکێکی نیشتمان په‌رو‌ه‌ر و دڵسۆز له ئێران، گیان و ژیانی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه له پێناو ئازادی دا. چی دیکه مل بۆ زوڵمی ئاخوندان شل ناکا و به‌ده‌نگی به‌رز بانگی ڕزگاری ده‌دات.
لە ڕاپەرینەکانی ئێستادا، خۆپیشاندەران بە ژن و پیاوەوە، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان وەک دروشمی سەرەکی خۆیان هەڵبژاردوه. ووشەی "ژن" لەم دروشمه‌دا سه‌ره‌کیه، چونکە لە دوو وشەی دیکەدا شاردراوه‌ته‌وهØ› "ژیان" بەبێ ژن و "ئازادی" بەبێ ئازادی ژن هه‌رگیز وه‌دی نایه.