خەباتمیدیا: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۳۰ی سەرماوەز ۱۴۰۱ی هەتاوی, شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران, بە سەرپەرشتی بەڕێز شۆڕش حاجی, ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندی هەولێری سازمانی خەبات و هاوڕێیەتی بەڕێز سامان ئەحمەدی, کادری سازمان, بە مەبەستی پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێر و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران, سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێارنیان کرد و هەر بەم بۆنەوە پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتییان پێی پێشکەش کردن. هاوڕێانی سازمانی خەبات لە لایەن بەڕێزان; کاک رەزا کەعبی-ئەندامی رێبەری، ئیبراهیم محەممەدی-ئەندامی رێبەری، کەریم کەریمی -ئەندامی رێبەری و ئیدریس کولاهدوزی- ئەندامی رێبەری پێشوازیی گەرمیان لێوە کرا.