شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتی نوێی گشتی لە یادی شه‌هیدانی ڕاپه‌‌ڕین و به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان

ناڕەزایەتی نوێی گشتی لە یادی شه‌هیدانی ڕاپه‌‌ڕین و به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان
خه‌باتمیدیا

خه‌‌‌باتمیدیا: لە ١٠ ٢هەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێراندا، له‌‌‌ شاری سنە، چلەمین ڕێوڕەسمی شه‌‌‌هید ئارام بەختیاری، یەکێک لەو کەسانەی لە بەرخودانی جەماوەری شاری سنە له‌‌‌‌ ٥ی بانەمەڕی ١٤٠ ١ هه‌‌‌تاوی دا شه‌‌‌هید کرا به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ چوو، هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوونی ڕێوڕەسمی چله‌‌‌ی کیان پیرفلەک و شەهیدانی دیکەی بزووتنەوەی ئازادیی، ناڕەزایەتی نوێی دژی ڕیمی ئاخوندی لێکه‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌. لە هه‌‌‌ریه‌‌‌ک له‌‌‌ شاره‌‌‌کانی ئیزە، سنە و سەققز، یادی چله‌‌‌ی شه‌‌‌هیدان کیان پیرفلەک، ئارام حەبیبی و دانیال بەیبەندی کرایه‌‌‌وه‌‌‌و جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری تێکۆشه‌‌‌ر و کۆڵنه‌‌‌ده‌‌‌ر ناڕەزایەتییان دەربڕی و دروشمیان دژی دیکتاتۆری حوکمڕانی وڵات بەرزکردەوە.

بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی شه‌‌‌هیدان له‌‌‌سه‌‌‌ر گۆڕی ئازیزانیان ووتاری ئاگرینیان پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوان کردوه‌‌‌ و گه‌‌‌نجان و لاوانیش دروشمی به‌‌‌رده‌‌‌وامی ڕاپه‌‌‌ڕین و درێژه‌‌‌دان به‌‌‌ ڕێبازی شه‌‌‌هیدان تا ئازادیان وتۆته‌‌‌وه‌‌‌. بنەماڵەی کیان پیرفلەک جارێکی تر ڕایانگەیاند کە هیچ سکاڵایەکیان لە هیچ کەسێک نییە. حکومەت هەوڵیداوە کوشتنی کیان پیرفالاک بخاتە ئەستۆی موجاهید کۆرکور کە ئێستا بریندارە و لەژێرشکەنجەدادایە، بەڵام بنەماڵەی کیان ئامادەنین سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن. ئەم هەڵوێستەی بنەماڵەی کیان لەگەڵ چەپڵەی جۆش و خرۆشی ئامادەبووانی مەراسیمەکەدا بوو. لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا کە سیستەمی دەنگی پچڕا، جەماوەر بە یەک دەنگ دژی حکومەت و خامنەیی دروشمیان دەدا. به‌‌‌پێی زانیاریه‌‌‌کانی ته‌‌‌شکیلاتی ناوخۆی سازمانی خه‌‌‌بات ئەمڕۆ سێشەممە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمێنی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی "ئازاد حوسێن پور" و"سید کەمال ئەحمەد پووری" و "محەمەد ئەحمەدی گاگش" لە شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێت.


1 ساڵ و 10 مانگ و 25 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناڕەزایەتی نوێی گشتی لە یادی شه‌هیدانی ڕاپه‌‌ڕین و به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان

ناڕەزایەتی نوێی گشتی لە یادی شه‌هیدانی ڕاپه‌‌ڕین و به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن