خهباتمیدیا: له ڕاپۆرتێکی گرنگی سی ئێن ئێن دا ئاشکرابوو که ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای ئەمریکی لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی ئێران دا دهکات. سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی حکومەتی بایدن هێزێکی تایبەتی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ناردن و بەکارهێنانی ئەو پارچانەی کە لە ئەمریکا و ڕۆژئاوا دروستکراون لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تەقینەوە کە لەلایەن ئێرانەوە دروستکراون.
ڕووسیا ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە شەڕی ئۆکرانیا لە دژی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی گرینگی ئەم وڵاتە کەڵک وەردەگرێت. بە پێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، سەرەڕای گەمارۆ توندەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردن بۆ ئێران، ئەمریکا بەڵگەی دەستکەوتووە کە دەریدەخات ڕێژیمی ئێران دەستی بە زۆرێک لە تەکنۆلۆژیا بازرگانییەکان دهگات لهڕێگهی ههندێ ڕێکخراو و قهوارهی تیرۆرستیهوه. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مانگی ڕابردوو ڕێکخراوی توێژینەوەی چەکی ململانێ کە بنکەکەی لە بهریتانیایه، پشکنینی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کردووە کە لە ئۆکرانیا خراوەتە خوارەوە و گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە "لەسەدا ٨٢"ی پارچەکانیان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دروستکراوە کە بنکەکانیان لە ئەمریکایە.