خه‌باتمیدیا: بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی چواشه‌ممه ٧ی بەفرانباری ١٤٠ ١ی هەتاوی ، ئیتالیا بەهۆی سه‌رکوتی جینایه‌تکارانه‌ی سه‌رانی ڕژیم دژ به ناڕەزایەتییەکان بانگهێشتی باڵیۆزی ڕژێمی ئاخوندی کردووە. ئاژانس فرانس پرێس نووسیویەتی: ئەنتۆنیۆ تاجانی وەزیری دەرەوەی ئیتالیا له بەرامبەر بە به‌رده‌وامی سه‌رکوت و کرده‌وه دژه مرۆیه‌کانی ڕژیم له‌و ووڵاته و هه‌وڵدان بۆ سه‌رکوتکردنی قه‌بوڵنه‌کراوی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به پێشه‌نگی ژنان بانگهێشتی باڵوێزی ڕێژیمی ئێران دەکات. وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا لە یاداشتێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە بانگهێشتی باڵیۆز محەمەد ڕەزا سەبووری بۆ کۆبوونەوەکە کراوە. تاجانی پێشتر دۆخی ئێرانی بە "شەرمەزارییەکی قبوڵنەکراو" شەرمەزار کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە ڕۆما "هەڵوێستی توند"ی لە بەرگریکردن لە ژنان گرتووەتەبەر.
شایانی باسە پێشتر پێک هۆکسترا وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا وێڕای پێشوازیکردن لە سەپاندنی سزای توندتر لەدژی ڕێژیمی ئێران، دوابەدوای لەسێدارەدانی دوو خۆپیشاندەری ئێرانی که له ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا به‌شداریان کردبوو، باڵوێزی ئەم ڕێژیمەی لە ئەمستردام بانگهێشت کردبوو.