پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ووتەکانی سەرۆکی ستادی ئەرتشی ئیسرائیل سەبارەت بەزیاد کردنی ئامادەیی هێرش دژی ڕژیم

ووتەکانی سەرۆکی ستادی ئەرتشی ئیسرائیل سەبارەت بەزیاد کردنی ئامادەیی هێرش دژی ڕژیم
خه‌باتمیدیا

ووتەکانی سەرۆکی ستادی ئەرتشی ئیسرائیل سەبارەت بەزیاد کردنی ئامادەیی هێرشی سەربازی لە دژی ئێران سپهبد ئاڤیو کۆخاوی ، سەرۆکی ستادی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە، ٦ی بەفرانباری ١٤٠ ١ی هەتاوی له ‌وتوێژێک دا دەڵێت هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بە تێکرا هەفتانە هێرشی سەربازی دژی بنکەکانی ڕژیمی ئاخۆندی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدەن. ، لە و وتوویژه‌‌‌دا لەگەڵ ڕۆژنامەی" ئۆرشەلیم پۆست" وتی: "ئیسرائیل لانیکەم لە حەوتوویەکدا عەمەلیاتێک دژی ڕێژیمی ئێران لە سووریە بەڕێوە دەبا و بەردەوامە لە بۆردمانکردنی بنکە و بارەگاکانی ڕێژیمی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە لە سووریە.

هەروەها کۆخەویی، کە ڕۆژی سێشەممە لە دامەزراوەی لێکۆڵینەوە ئاسایشی نەتەوەیی لە تل ئاڤیڤ وتارێکی پێشکەش کرد هەواڵی لە زۆرتر بوونی ئاماده‌‌‌یی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ده‌‌‌دات.هاوکات لە درێژەی قسەکنیاندا وتیان هێزە کانی بەرگری ئیسرائیل به‌‌‌هه‌‌‌رشێوه‌‌‌یه‌‌‌ک که‌‌‌ بۆیان بگونجێ هێرش ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌ سه‌‌‌ر دامەزراوە ناوکەیەکانی ئێران.


1 ساڵ و 10 مانگ و 24 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ووتەکانی سەرۆکی ستادی ئەرتشی ئیسرائیل سەبارەت بەزیاد کردنی ئامادەیی هێرش دژی ڕژیم

ووتەکانی سەرۆکی ستادی ئەرتشی ئیسرائیل سەبارەت بەزیاد کردنی ئامادەیی هێرش دژی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن