شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

میدیاکانی ئیسراییل: ئەڵمان و هولەند کار بۆ بەتیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران ده‌که‌ن

میدیاکانی ئیسراییل: ئەڵمان و هولەند کار بۆ بەتیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران ده‌که‌ن
خه‌باتمیدیا

 کەناڵی ١١ی ئیسڕاییل ڕایگەیاند کە بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپایی، ئاڵمان و هولەند بە سەرۆکایەتی ئەوان، فشار دەخەنە سەر یەکێتیی ئەورووپا بۆ بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هۆی ئەم پرسە هاوکاری ڕژیم لەگەڵ ڕووسیا لە هێرشکردنە سەر ئۆکراین و سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێرانە. دیپلۆماتکارانی ئورووپایی بەم کاناڵەیان ڕاگەیاندووە کە بۆ یەکەمین جار یەکێتیی ئورووپا پاساوی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت. لە هەمان کاتدا ڕایانگەیاند کە دەبێت هەموو وڵاتانی ئوروپایی بەم بڕیارە ڕازی بن هه‌‌‌ربۆیه‌‌‌ ئەم پرۆسەیە کاتی دەوێت. پێش ئەمە، ئانالێنا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمان ڕایگەیاندبوو کە کاتی دەوێت تا ناوی سوپای پاسداران بخرێتە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە. بەڵام نوێنەرانی پارتە ئوپۆزوسیۆنەکان لە پەرلەمانی ئاڵمان ڕەخنەیان لە نەبوونی ڕێوشوێنەکانی پێویست له‌‌‌ دژی ڕژیم گرتووە و داوایان کردوه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌زوترین کات ناوی سپای پاسداران لە لیستی تاقمە تێرۆریستییەکاندا جێگیر بکرێ.

هەفتەی ڕابردوو ٤٣ ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکرات لە پارلەمانی ئەڵمان خوازیاری ئەوە بوون کە سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تاقمە تیرۆریستییەکانەوە. ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی هولەند داوای کرد کە یەکێتیی ئەورووپا سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت و داوای لە حکومەتی هولەند کرد بەرگری لەو هەڵوێستە بکات. جەیمز کلۆرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕێبەندان ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەم وڵاتە گەمارۆی تەواوی سوپای پاسداران و هەروەها ئەو کەس و کۆمپانیایانەشی داوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ ڕووسیا دابین کردووە. پێشتر جاستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، هەنگاوی حکومەتەکەی بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی ١٠  هەزار ئەندام و بەرپرسی باڵای سوپای پاسداران بۆ ئەم وڵاتە ڕاگەیاند، بەڵام ئەم وڵاتە تا ئێستا ناوی سوپای پاسدارانی نەخستۆتە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوه‌‌‌. 


1 ساڵ و 10 مانگ و 25 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

میدیاکانی ئیسراییل: ئەڵمان و هولەند کار بۆ بەتیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران ده‌که‌ن

میدیاکانی ئیسراییل: ئەڵمان و هولەند کار بۆ بەتیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران ده‌که‌ن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن