پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بورهان ئەلیاسی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان شه‌هید کرا

بورهان ئەلیاسی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان شه‌هید کرا

خه‌‌‌باتمیدیا: ڕۆژی شەممە ١٠ ی بەفرانباری ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی، (٣١ی دیسەمبەری ٢٠ ٢٢) لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ٧کەس لە شه‌‌‌هیدانی بەرخۆدانی جوانڕۆ، هێزە سه‌‌‌رکوتگه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کرد و بورهان ئەلیاسی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە شه‌‌‌هید کرا.
بورهان ئەلیاسی، دووکاندار و تەمەن ٢٢ ساڵ، دوای پێکرانی بە گوله‌‌‌ی هێزە به‌‌‌کرێگیراوه‌‌‌کانی ڕژیم، بۆ نەخۆشخانە گواستراوە و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوه‌‌‌. سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای شه‌‌‌هیدکرانی بورهان ئه‌‌‌لیاسی، له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی ته‌‌‌قه‌‌‌ی ڕاسته‌‌‌وخۆی هێزه‌‌‌کانی ڕژیم ٨ هاووڵاتی دیکەش بەسەختی بریندار بوون. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی ناوه‌‌‌ندی مرۆڤی هه‌‌‌نگاو لەنێو بریندارەکاندا منداڵێکیش هەیە و باری تەندروستی دوو کەس لەوان مەترسیدار ڕاگەیندراوە. هێزه‌‌‌ به‌‌‌کرێگیراوه‌‌‌کانی ڕژیم سەرەڕای داخستنی ڕێگاکانی چوون بۆ گۆڕستان، لە ڕێگاکانی دەرەوە و نێو شاردا تەقەیان لە خەڵک کردووە.

 



1 ساڵ و 10 مانگ و 20 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بورهان ئەلیاسی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان شه‌هید کرا

بورهان ئەلیاسی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان شه‌هید کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن