هاوکات لەگەڵ تێپەرینی 100 رۆژ لە شۆرشی ژینا لە کوردستان و ئێران، تیمە تەشکیلاتیەکانی سازمانی خەبات لە شاری بانە چالاکی تەبلیغی بەربڵاویان بەرێوەبرد.
کار و تێکۆشانی ئەندامانی سازمانی خەبات، بریتی بوو لە بڵاو کردنەوەی تراکت و دروشمەکانی سازمانی خەبات و بەو جۆرە شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارەیان زیاتر رازاندەوە.
تیمەکانی سازمانی خەبات لە بلواری ئازادی، دەورووبەری بیمارستان، دەوروبەری فەلەکەی مروەتی، کۆڵانەکانی رووبەڕووی دادگوستەری، پشتی ئاموزش و پەروەرش، مەدرەسەی سەید جەماڵ الدین و پێش دانگایی کچانەی شبڵی.
ناوەندی تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەستخوشی و ماندوونەبوونی دەنێرێ بۆ ئەندامان و تێکۆشەرانی سازمان لە شاری بانە و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان لە راپەراندنی ئەرک و کارە سازمانیەکاندا بۆ دەخوازێ.