خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی "هرانا" لە دەستپێکی ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی ئێران هەتا ئێستا, لانیکەم ۶۸۳ خوێندکار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتەوە دەسبەسەر کراون.
هەواڵنامەی ئەمیر کەبیر کە ڕاگەیاندنێکی ناوخۆیی ئەو زانستگایە, هەواڵی لە ڕاگرتنی مافی خوێندن و بەشداری لە زانستگای لانیکەم ۴۰ خوێندکاری ئەم زانکۆیە لەلایەن شورای ڕەوشتی زانستگا دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە, ڕۆژی یەکشەممە ۱۱ی بەفرانبار, بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەشی پارێزگاری زانستگای ئەمیرکەبیر, ئەم خوێندکارانە تا کاتی ڕاگەیاندنی دووهەم, لە مافەکانی خوێندن, نوستگا و ژووری نانخواردن بێبەش دەبن.
پێشتریش هادی نەوبەهاری, بەڕێوەبەری گشتی زانستگای سەنعەتی شەریف, لە ڕۆژی هەینی ۲ی بەفرانبار باسی لە ۳۳ سزا بۆ خوێندکارارنی ناڕازی کردبوو. ناوبراو لەو بارەوە وتووبووی کە ۳۰۰ گەڵاڵە بۆ کومیتەی ڕەوشت نێردراوە و ئیستا سهرگهرمی تاوتوێکردنیانن.
وەزارەتەکانی تهندروستی و زانست و لێکۆڵینەوەی ئێران, بەبۆنەی بەشداری هەرچی زۆرتری خوێندکاران لە ڕاپەڕینەکان و پەیوەست بوونیان بە بزووتنەوەی خەڵک, چەندین یاسای نوێی و سەختیان بۆ خوێندکارەکان دیاریکردوه. خاڵەکانی ۳۸, ۴۳ و ۴۴ی ئەم ئاییننامه نوێیە, هەرجۆرە بەشداری, کۆبوونەوە, دروشم نوسین, بڵاو کردنەوەی تراکت و هەر جۆرە چالاکییەکی فیزیکی و مەجازی وەک تاوان ناو بردووە و سزای سهختی بۆ دیاریکراوه.
ئازادییە سیاسییەکانیش سنوردارتر دهبن و بەپێی خاڵەکانی ۳۹, ۴۱و ۴۲ بەشداری خوێندکاران لە بەشە سیاسییەکان سنوردار دەبێ. بەپێی تێبینی ۲ لە مادە ۳۲ی ئەم ئاییننامەیە, پێکهێنانی هەرجۆرە گروپێکی مەجازی خوێندکاران کە ئاماری جەماوەری زۆرتر لە ۱۰۰ کەس بێ, پێویستی بە ئیجازەی کۆمیتەی چاودێری بە ڕاگەیاندنەکان دەبێ.
هەواڵدەری "هرانا" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند که لە دەستپێکی ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژی ۲۶ی خەرمانان هەتا ڕۆژی شەممە ۱۰ی بەفرانبار, لانیکەم ۶۸۳ خوێندکار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە خوێندکارانی۱۴۴ زانستگا بەشدارییان لە ڕاپەڕینەکانی ئەم ماوەیدا کردووە.