پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دادگای ڕژیم لە نەوشار گەنجێکی تەمەن ١٨ساڵانی بەدووجار ئێعدام مەحکووم کرد

دادگای ڕژیم لە نەوشار گەنجێکی تەمەن ١٨ساڵانی بەدووجار ئێعدام مەحکووم کرد

خه‌‌‌باتمیدیا: مێهدی محەممەدی فەرد، هاووڵاتییەکی تەمەن ١٨ ساڵ کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری نۆشار دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی موحاربە و (مفسد فی الارض) لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ساریەوە حوکمی دووجار ئێعدامی بەسەردا سەپێندراوه‌‌‌. جگە لەوەش، مێهدی محەممەدی فەرد بە تۆمەتی دیکەی وەک "پڕوپاگەندە دژی ڕژیم" بە شەش مانگ زیندان و دوو ساڵ زیندانی بە تۆمەتی "فێڵکردن لە هاندانی خەڵک و بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی سوکایه‌‌‌تیکردن به‌‌‌ سه‌‌‌رانی ڕژیم " ساڵێک زیندانیکردن، و بە تۆمەتی "کۆکردنەوە و هاوکاریکردن و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ڕێکخستنی خۆپیشاندان دژی ڕژیم چوارساڵ زیندانی حوکم دراوه‌‌‌. بە گشتی ٧ ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنیشی جیا له‌‌‌ دووجار حوکمی ئیعدامی به‌‌‌سه‌‌‌ردا سه‌‌‌پاوه‌‌‌.
به‌‌‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌‌‌ندی مافی مرۆڤ "هرانا" ناوبراو له‌‌‌ مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە و وەک یەکێک لە لیدەرەکانی، گردبوونەوە ناڕەزایەتیەکانی نەوشار، لە ٣٠  خەرمانان دادگایی کراوە.
مێهدی داودزادە، بەرپرسی کۆمیسیۆنی پارێزەرانی دابینکراو ، ڕایگه‌‌‌یاند کە دادگاکانی ناڕازیان لەلایەن ناوەند و هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعات بەڕێوەدەبرێن و لە سەرەتای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانەوە، دادوەرەکان لەجیاتی بەکارهێنانی پارێزەرانی دیکە، کەسانێکی بەسیجی کە جێی باوەڕی دەسەڵاتن بەکار ده‌‌‌هێنن.
لێدوانی به‌‌‌شێکی زۆر له‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ناڕازیانه‌‌‌، ووته‌‌‌کانی مێهدی داودزاده‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ ئه‌‌‌و پارێزه‌‌‌رانه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن ڕژیمه‌‌‌وه‌‌‌ دیاری کراون پشتڕاست ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و ئه‌‌‌و بنه‌‌‌ماڵانه‌‌‌ ڕایان گه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ پارێزه‌‌‌ره‌‌‌ دیاریکراوه‌‌‌کان، به‌‌‌ هیچ شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک ته‌‌‌نانه‌‌‌ت ئاماده‌‌‌نین وه‌‌‌ڵامی ته‌‌‌له‌‌‌فونه‌‌‌کانیشان بده‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی مەحموودی فەرد بە ناوه‌‌‌ندی مافی مرۆڤی "هرانا" ی ڕاگەیاندوه‌‌‌ که‌‌‌: "هەموو ئەو دانپێدانانە کە لە کاتی لێپرسینەوەدا لە مێهدی وەرگیراون، لە ژێر هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ و فشاردا بووە". تاکە بەڵگەیه‌‌‌ک که‌‌‌ لە دۆسیەی دژ بە ناوبراو به‌‌‌کار هێندراوه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌بوه‌‌‌ که‌‌‌ ڕووخساری ئەو کەسە له‌‌‌ وێنه‌‌‌و ڤیدیۆکاندا به‌‌‌شێوه‌‌‌ی گوماناوی ده‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌.


1 ساڵ و 10 مانگ و 18 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دادگای ڕژیم لە نەوشار گەنجێکی تەمەن ١٨ساڵانی بەدووجار ئێعدام مەحکووم کرد

دادگای ڕژیم لە نەوشار گەنجێکی تەمەن ١٨ساڵانی بەدووجار ئێعدام مەحکووم کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن