خهباتمیدیا: لە ڕاپۆرتێکی نوێدا وەزارەتی کاری ڕژیم، تێکڕای ڕێژەی هێڵی هەژاری بۆ بنەماڵەیەکی چوار کەسیی ئێرانی لەمساڵدا بە ٧.٧ ملیۆن تمهن ڕاگەیاند. ساڵی ڕابردوو ڕێژەی هێڵی هەژاری ٤.٥ ملیۆن تمهن بووە. دەگوترێ هێڵی هەژاری لە ئێران زیاترە لەو ئامارانەی کە لە لایەن دامودەزگا حکومییەکانی ئێرانەوە بڵاوی دەکرێنهوه. جگە لەوەش ئەو ئامارانەی لە لایەن دامەزراوە جیاوازەکانی ئێرانەوە سەبارەت بە هێڵی هەژاری بڵاویان کردۆتەوە دوورن لە یەکترهوه. بۆ نمونە بانکی ناوەندی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی هێڵی هەژاری بۆ تەواوی وڵاتەکەی بە ١١ ملیۆن تمهن ڕاگەیاند، کە زیاتر لە دوو هێندەی ئەو ڕێژەیە کە وەزارەتی کار ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی وەزارەتی کار، هێڵی هەژاری بۆههر خێزانێکی چوار کەسی دانیشتووی تاران ١٤.٧ ملیۆن تمهنه. بەپێی ئامارە فەرمییەکان هێڵی هەژاری لە پارساڵدا یەک ملیۆن تمهن و لە م ساڵ دا ئهو ڕێژه بهرزبۆتهوه بۆ ٣ ملیۆن و ٧٥٠ هەزارتمهن. دەوترێت هەڵاوسانی بەرز لە ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا بهتهواوی بارودۆخی هاووڵاتیانی بهتهواوی خراپتر کردوه.
ههر بهپێی ڕاپۆرتی دامودەزگاکانی ڕژیم، نزیکەی ٣٨٠ªی دانیشتووانی ئێران کرێچین. ئەم ڕێژەیە لە تاران و شارە گەورەکان دەگاتە ٤٨٠ª. بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ژمارەی کرێچیەکانە لە ساڵانی ڕابردوودا.
ئیقتساد نیوز لێدوانێکی لەگەڵ دوکتور وەحید مەحموودی, ئابوری ناس و مامۆستای زانکۆی تاران کردووه, بە وتەی ئەم کارناسە هێڵی هەژاری لە تاران گەیشتووەته ۳۲ ملیۆن و لە دێهات و لادێیەکان ئەم هێڵە ۱µ ملیۆن و ·۰۰ هەزار تمەنه کە بەپێی ئەم بەراوەردە نیوێک لە خەڵکی ئێران لەژێر هێڵی هەژاری دا دەژین.
شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو عەلی ساڵح ئابادی, سەرۆکی بانکی ناوەندی بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ ۴۴۰۰۰ تمەن دەستی لەکار کشایەوە.