پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مردنی کەسێک لە کاردانەوەی شکەنجەی بەکرێگیراوانی ڕژیم

مردنی کەسێک لە کاردانەوەی شکەنجەی بەکرێگیراوانی ڕژیم

خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری "هرانا" لە دەستپێکی ڕاپەڕینەکان هەتا ۱۱ی بەفرانبار, لانیکەم µ۱۲ کەس لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم شەهید کراون. هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەو هەندێک سەرچاوەی ئاگاداری دیکە و میدیا کۆمەڵایەتییەکان, هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری یەزد, کە خوێندکاری زانستگای بونیا لە وڵاتی ئیتالیا دەبێ, بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی دایکی ئەگەڕێتەوه بۆ ئێران.
دەوترێ ناوبراو کە بە مەهدی زارع ئەشکزەری پێناسە کراوە, لە ڕەوتی بەشداری له ڕاپەڕینەکان لە شاری تاران دەسبەسەر کراوە و پاش شکەنجە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئاخوندی ئێران, سەر و چاوی زەربەی به‌‌‌رکه‌‌‌وتبوو. ناوبراو بەشیوەی کاتی و بە دانانی بارمتە لەشیوەی کاتی لە زیندان ئازاد دەکرێ, بەڵام پاش ئازاد کردنی بەبۆنەی فشار و شکەنجەی زیندان ئەڕواتە کۆما و پاش سێ حەوتوو گیان ئەدات.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی ۱۰ی بەفرانبار ڕادەستی خانەوادەکەی دەکرێت و لە شاری ئەشکزەری یەزد ئەسپەردەی دەکەن. پێشتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو, ڕۆژی یەکشەممه ۲·ی سەرماوەز, بە بڵاو کردنی هەواڵێک ڕایگەیاند کە محەممەد حاجی ڕسووڵپوور, یەکێک لە دەسبەسەر کراوانی شاری بۆکان بەهۆی شکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت لە زیندانی بۆکان کەوتووەتە کۆما و پاش چەند ڕۆژ بەبۆنەی کاریگەری برینەکانی لە دەرمانخانەی قولی پووری بۆکان گیانی سپاردووه.


1 ساڵ و 10 مانگ و 17 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مردنی کەسێک لە کاردانەوەی شکەنجەی بەکرێگیراوانی ڕژیم

مردنی کەسێک لە کاردانەوەی شکەنجەی بەکرێگیراوانی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن