خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی "شەرق" µ۰ خوێندوکاری زانستگای ورمێ, کە ۲۰ کەسیان ئەندامی زانکۆی فەننی و ۱µ کەسی دەیکەیان خوێندکاربوون له زانکۆی پزیشکی ئاژەڵان, لە مافی بەشداری لەو زانستگایە بێ بەش کراون.
ڕۆژی ۱۲ی بەفرانبار ڕۆژنامەی شەرق بە بڵاو کردنهوهی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە پاش تێپەڕبوونی نزیک بە یەک مانگ لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانهکان, لە لایەن زانستگاکانەوه هیچ بەدواداچوونەوەیەک بۆ ئەو دۆخە نەکراوە و ئەو خوێندکارانە لە مافی بەکارهێنانی شوێنی نوستن و ژووری نانخواردن و کتێبخانە و هتد... بێبەش کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زانستگای ورمێ تەنیا چەند کۆبوونەوە و گردبونهوهی ئاشتیخوازانەی تێدا بەڕیوە چوه. ئەم ڕۆژنامەیە لەزاری بەرپرسانی زانستگای ورمیهوه نووسیویەتی کە دەستووری سەرکوتی کۆبوونەوەکانی ئەو زانستگایە لە دەرەوەی زانستگا هاتووە و هەروەها دەستووری ئەم بەرگریانەش بۆ دەرەوەی زانستگا دەگەڕێتەوە.