ڕێژیمی ئێران تا دهبێته خۆڵەمێشی مێژوو، بەردەوام دەبێت لە هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایەکان
خەباتمێدیا: تێد کروز، سیناتۆری کۆماریخواز لە ویلایەتی تیگزاسئ، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠ ١ی ههتاوی، بە بۆنەی سێیەمین ساڵی لهناوچوونی تیرۆریست قاسم سولەیمانی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ووتی: سێ ساڵ لەمەوبەر سوپای ئەمریکا و هێزە هەواڵگرییەکانمان لەناوبردنی سەرۆکی تیرۆرستانیان قاسم سلێمانی ڕاگهیاند. ناوبراو ڕایگهیان بە شانازییەوە بڕیارنامەیەکم پێشکەش بە ئەنجومەنی سەنا کردوه و دەست خۆشی و پێزانینم بۆ ئەوانە ڕاگهیاندوه که بەشدار بوون لەو کارەدا.
ناوبراو وتی: ئەم بڕیارنامەیە لەلایەن هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەوە بەتوندی پشتیوانی لێکراوه.
سیناتۆر تێد کروز لە درێژەدا وتی: بە هۆی بەردەوامی هەڕەشە تیرۆریستییەکانی ئێران و سپای قودس، ڕژیمی ئێران بەردەوام دەبێت لە هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایەکان ههر بۆیه پێویسته ببێته خۆڵەمێشی مێژوو.