خه‌باتمیدیا: له درێژه‌ی ١٤هەمین حه‌وتووی ڕاپه‌رینه سه‌رتاسه‌ریه‌کانی شاری زاهیدان، دژ به ده‌سه‌لاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی، خه‌ڵکی خۆڕاگری به‌لوچ به ووتنه‌وه‌ی دروشمی "مەرگ بۆ ستەمکار، چ پاشا بێت یان ڕێبه‌ر"، کۆبوونەوە و بە دەوری مزگەوتی مەکی زاهداندا ڕێپێوانیان کرد.
هاوڵاتیانی شاری زاهیدان دوای نوێژی هەینی هاتنە سەر شەقامەکانی زاهیدان و دژایەتی خۆیان بۆ دانانی محەممەد کەرهمی فەرماندەی سپای پاسدارانی ڕژیم، وەک پارێزگاری سیستان و بەلوچستان بە دروشمی "ئێمە پارێزگاری بەسیجیمان ناوێت" ده‌ربڕی.
محەممەد کەرهمی فەرماندەی بنکەی قودسی هێزی زەمینی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٤ی به‌فرانبار لەلایەن ڕژیمه‌که‌ی ئیبراهیم ڕەئیسیهوه وەک پارێزگاری نوێی سیستان و بەلووچستان دیاری‌کرا.
هەروەها خۆپیشاندەران بە دروشمی "نە کۆڵبه‌ر و نه هه‌ژاری، ئازادی و یەکسانی" هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خۆپیشاندەرانی کورد نیشان داوه.