پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە مانگرتنی ١٥ ژنی ناڕازی لە زیندانی کچویی شاری کەرەج

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە مانگرتنی ١٥ ژنی ناڕازی لە زیندانی کچویی شاری کەرەج

خه‌‌‌باتمیدیا: هه‌‌‌ر یه‌‌‌ک له‌‌‌ ئیلهام مودەریسی، ئارمیتا عەباسی، شەهرزاد درەخشان، فاتمە حەربی، فاتمە جەمالپوور، نیلوفەر شاکری، حەمیدە زراعی، نیلووفەر کردونی، سمەیە مەعسوومی، فاتیمە نەزەری نژاد، ئەنیسە مووسەوی، ژاسمین حاج میرزا محەممەدی، ماییدە سۆهرابی، فاتیمە مۆسلیح حەیدەرزادە و مەرزیە میرقاسم، که‌‌‌ له‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ناڕەزایەتییە سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ریه‌‌‌کانی ئەم دواییە دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی کچوی شاری کەرەج چوار ڕۆژه‌‌‌ مانیان له‌‌‌ خواردن گرتوه‌‌‌.
لەم ڕاپۆرتەی خوارەوەدا باس لە دوایین دۆخی بەشێک لەو کەسانە کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار به ناوه‌‌‌ندی مافی مرۆڤی هرانا، ڕاگه‌‌‌یاندوە که‌‌‌، هۆکاری مانگرتنی ئه‌‌‌وکه‌‌‌سانه‌‌‌ بۆ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی ده‌‌‌ربڕین به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ده‌‌‌سگیرکردنی درێژخایه‌‌‌ن وخراپی باری ته‌‌‌ندروستی زینانیان و بڵاوبونه‌‌‌وه‌‌‌ی نه‌‌‌خۆشیه‌‌‌کانی وەک قارچکه‌‌‌ی پێست له‌‌‌ ناو زینداندا و که‌‌‌مته‌‌‌رخه‌‌‌می و گرینگی نه‌‌‌دان به باری پزیشکی ده‌‌‌سبەسەرکراوه‌‌‌کان و ڕه‌‌‌تکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی چارەسەرکردنیان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها نه‌‌‌بوونی جێگه‌‌‌‌ی مانه‌‌‌وه‌‌‌ و حه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌شی ژنانی ئه‌‌‌و زیندانه‌‌‌ وبێبەشکردنی مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و سزای نادادپەروەرانە‌ی زیندانیه‌‌‌کان ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌.
هه‌‌‌ر ئه‌‌‌م سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ ڕایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌شێک له‌‌‌و ژنانه‌‌‌ وه‌‌‌ک حەمیدە زراعی، فاتمە حەربی و ئەنسیه‌‌‌یی موسەوی، به‌‌‌جیاو له‌‌‌ڕێگه‌‌‌ی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە لە زیندان دا رەوتی دادگایی کردنیان بەڕێوەچووە. هیچ کام لەو کەسانە کاتێکی ئەوتۆیان پێ نه‌‌‌دراوه‌‌‌ که‌‌‌ بەرگری لە تۆمەتەکانیان بکەن و له‌‌‌ بوونی پارێزه‌‌‌ر بێ به‌‌‌ش کراون. ئەوەشی خستەڕوو: " فاتمە حەربی بە بڕیاری دادوەر موسا ئاسیف ئەلحوسێنی سزای ٥ ساڵ زیندانیکردن و ٢ ساڵ دورخستنه‌‌‌وه‌‌‌ی بەسەردا سەپێنراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە ئاماژەی بەوەشکردوه‌‌‌ که‌‌‌ تەنانەت دەسەڵاتدارانی ڕژیم ڕێگە‌یان نەداوە پارێزەری خاتوو فاتمە حەربی لە دانیشتنەکەدا ئامادەبێت.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە دەست هرانا‌ گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی به‌‌‌فرانبار، فەرمانی دەستگیرکردنی ئێلهام موده‌‌‌ریسی بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. ئەمە لە کاتێکدایە، بە گوتەی پزیشکان، تەندروستی جەرگی خاتوو ئێلهام موده‌‌‌ریسی له‌‌‌ مه‌‌‌ترسی دایه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ژێر چاودێری وردی پزیشک دا چاره‌‌‌سه‌‌‌ری به‌‌‌په‌‌‌له‌‌‌ی بۆ بکرێ، به‌‌‌ڵام به‌‌‌رپرسانی ئه‌‌‌م زیندانه‌‌‌ هیچ گوێیان به‌‌‌ داوای پزیشکه‌‌‌کان نه‌‌‌داوه‌‌‌. ئێلهام مودەریسی، نیگارکێشی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری کەرەجه‌‌‌، لە کاتی سێهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن سەرەڕای باری جەستەیی، لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە لێی دراوه، ئه‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌ کاتێک دا که‌‌‌ بەرپرسانی زیندان هەوڵیان داوه‌‌‌ ئیلهام ناچار بکەن کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت، ئه‌‌‌ویش ئه‌‌‌و داوایه‌‌‌یی ڕه‌‌‌د کردۆته‌‌‌وه‌‌‌. وێڕای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ توندی شکه‌‌‌نجه‌‌‌یان داوه‌‌‌، په‌‌‌یوه‌‌‌ندی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی لێ قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌کراوه‌‌‌. بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی ئیلهام ڕایان گه‌‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ باردۆخی ته‌‌‌ندروستی ئیلهام له‌‌‌و زیندانه‌‌‌دا به‌‌‌ره‌‌‌و خراپی چوه‌‌‌ و ئه‌‌‌وان زۆر نیگه‌‌‌رانن له‌‌‌و بارودۆخه‌‌‌.
هەروەها ئارمیتا عەباسی کە دوای بڵاوکردنەوەی بابەتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دەستگیرکراوە، تووشی کێشەی هەرس بووە و مافی چارەسەرکردنی لێ زەوت کراوە.
جگە لەوەش سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حەمیدە زارعی بە (هرانا)ی ڕاگەیاندوه‌‌‌: "حەمیدە تووشی کەمخوێنی توند و دابەزینی پەستانی خوێن بووەØ› بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکی و پشتگوێخستنی داواکارییەکانی ناچار بووە مان لە خواردن بگرێت و به‌‌‌و شێوه‌‌‌ تەندروستی جەستەیی بە شێوەیەکی جدی له‌‌‌ژێر مه‌‌‌ترسی دایه‌‌‌.
پێویستە بگوترێ کە ژمارەیەک بنەماڵەی خەمخۆری ئەو کەسانە بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی منداڵەکانیان لەبەردەم دەرگای زیندانی کچوی شاری کەرەج کۆبوونەوە.


1 ساڵ و 10 مانگ و 14 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە مانگرتنی ١٥ ژنی ناڕازی لە زیندانی کچویی شاری کەرەج

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە مانگرتنی ١٥ ژنی ناڕازی لە زیندانی کچویی شاری کەرەج



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن