خەباتمێدیا: سێ کۆڵبەری کورد لە بەرزاییەکانی پیرانشار لەسەرمانا رەق هەڵاتن.
خەباتمێدیا: سێ کۆڵبەری کورد لە بەرزاییەکانی پیرانشار لەسەرمانا رەق هەڵاتن.
ئێوارەی سێ شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، کاروانێکی کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی ”کانی خوا“ی پیرانشار، بەناوەکانی: حوسێن شەمع زادە کوڕی موراد خەڵکی ئاوایی کانی ئەشکەوتی پیرانشار، سیروان پەشەنگ محەممەد مام ئەوڵا خەڵکی ئاوایی موساڵانی سەردشت، یوسف (بەهمەن) جەسووری کوڕی باقی خەڵکی ئاوایی شیناوێی پیرانشار.
لەبەر سەرما رەق هەڵاتون و گیانیان داوە.
تەرمی ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی شاری پیرانشار گوازراوەتەوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لەلایەکی دیکەوە خەڵک توانیان دوو کۆڵبەری دیکە رزگار بکەن و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.