رۆژی شەممە 17ی بەفرانباری 1401ی هەتاوی، بە مەبەستی مەحکوم و پرۆتستۆی ئێعدامی محەمەد مەهدی کەرەمی و محەمەد حوسێنی لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمی ئاخوندیەوە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە شاری برلینی پێتەختی ئاڵمان بەرێوەچوو.
ئەو گردبونەوەیە کە لەلایەن دەفتەری شۆرای ملی مقاومەتی ئێران لە ئاڵمان ئامادەکرای بۆ کرابوو، تیایدا جینایەت و سەرکوتگەریەکانی رژیمی ئاخوندی لە بەرامبەر گەلانی ئازادیخوازی ئێران و گرتن و راوەدوونانی لاوان و شکەنجە و ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و بەتایبەت ئێعدامی نارەوای محەمەد مەهدی کەرەمی و محەمەد حوسێنی، بە توندی مەحکوم کراو بەشداران داوایان لە دەوڵەتی ئاڵمان کرد کە بەجیددی پشتیوانی لە خەڵکی راپەریوی ئێران بکات و درێژە بە سەپاندنی سزا و گۆشەگیر کردنی دەسەڵاتی ستەمگەری ئاخوندی بدەن.
شایانی گوتنە ژمارەیەک لە بەرپرس و ئەندامانی سازمانی خەبات بە هەڵگرتنی ئاڵا و لۆگۆی سازمانی و وێنەی شەهیدان بەشداریان کرد و چەپکە گوڵی رێزلێنانیان پێشکەش کرد.