پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وەڵامی خەڵک بۆ لەسێدارەدانه‌کانی ڕژیم گه‌‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ شه‌قامه‌کان

وەڵامی خەڵک بۆ لەسێدارەدانه‌کانی ڕژیم گه‌‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ شه‌قامه‌کان

خه‌‌‌باتمیدیا: ١١٥هەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران لەگەڵ گەڕانەوەی خەڵکی ناڕازی بۆ سەر شەقامەکان بوو. هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی محەممەد حوسێنی و محەممەد مەهدی کرمی و لە سێهەمین ساڵوەگەڕی خستنه‌‌‌خواره‌‌‌وه‌‌‌ی فڕۆکەی فڕینی ٧٥٢ی ئۆکراینی، له‌‌‌لایه‌‌‌ سپای پاسدارانی ڕژیمه‌‌‌وه‌‌‌، شار و زانکۆ جۆربەجۆرەکانی ئێران ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی نوێیان به‌‌‌ خۆیانه‌‌‌وه‌‌‌ بینی.
لە دەیان شوێنی تاران و زۆرێک لە شارەکان لەوانە مەهاباد، سەقز، جوانڕۆ، سنە، مەشهەد، ئیسفەهان، ئەراک، بەندەر ئەنزەلی، نەجەف ئاباد، بەندەر عەباس، بابۆڵ، شەهردەشتی هورمزگان، ئابدانان، قەزوین، جارێکی دیکە خۆپیشاندان به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ چوو.
زۆرێک لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە شاهیدی نوێبوونەوەی ناڕەزایەتی خوێندکاران و نووسینی دروشم و ئەنجامدانی مەراسیمی یادکردنەوەی ئێعدام و قوربانیانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی ئۆکرانیا بوون.
هەروەها لە زۆرێک لە شارەکانی جیهان، ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات، بۆ پشتیوانی له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ڕاپه‌‌‌ڕیوو له‌‌‌ ئێران و دژایه‌‌‌تی پیشاندان له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ر ئیعدامی ناڕه‌‌‌وای لاوه‌‌‌کان خۆپیشاندانی فراوان به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو.
به‌‌‌‌پێی زانیاریه‌‌‌کان ئه‌‌‌مڕۆ هێزه‌‌‌کانی ڕژیم هه‌‌‌ریه‌‌‌ک له‌‌‌ محەمەد برۆغنی و محەممەد قەبادلوویان له‌‌‌ زیندان گواستۆته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی حوکمی ئیعدام به‌‌‌سه‌‌‌ریان دا جێبه‌‌‌جێ بکه‌‌‌ن، به‌‌‌ڵام هاوڕێ و خه‌‌‌ڵکی به‌‌‌شه‌‌‌ره‌‌‌ف به‌‌‌رده‌‌‌رگای زیندانی ڕەجایی شەهر ده‌‌‌گرن و ڕێگری له‌‌‌ جێبه‌‌‌جێ کردنی حوکمی ئیعدامی ئه‌‌‌و دوو لاوه‌‌‌ ده‌‌‌گرن.


1 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وەڵامی خەڵک بۆ لەسێدارەدانه‌کانی ڕژیم گه‌‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ شه‌قامه‌کان

وەڵامی خەڵک بۆ لەسێدارەدانه‌کانی ڕژیم گه‌‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ شه‌قامه‌کان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن